site loader
Song image
لانک لانک لانکۆڵێ

By - جەعفەر ماملێ

کەوی پەردەی حەوشیوی لە بڵندی لە نەدیوی
فەسڵێ یاریان بە شوو دا سەری لێمدا هەتیوی
لانک لانک لانکۆڵێ داری لانک لە قەزوانێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکە دروست کا بۆ چاوجوانێ
دە لە ناوی لانکا نانوێ دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی بە کوت و پڕ بی باب مردوو بی
مەلا بانگی سبحی دا عەیبە و عالەم دەیزانێ
هەوە ڕۆژی ڕووناکە شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تەواوە هەی تەواوە شیرینە دەڵێی قەنداوە
ساردە دەڵێی بەفراوە ڕەشە دەڵێی دۆشاوە
هەنگوێنی لێ چۆڕاوە
زەردە هەر وەکوو لیمۆ نارنجە و ماتەی داوە
مەمکت ترێی تالەبان تازە شەونم لێی داوە
بە قوربانی باڵات بێ شارماڵەکەی تیزاوا
سەقز و ساڵحاوا و لەگزی هەرسێکیان پێکۆ بەزی
من شەوێ دێمە جێژوانان بە ئاشکرا و بە دزی
جا هەڵت دەگرم بە مووچە لەبری تەقسیم ئەرازی
بە قوربانی باڵات بم بە چاوان دەڵێی بازی
کار و کاسپی بۆ دەکەم دایدەچێنم پیوازی
دایکی دەکەم بە خانم بابی دەکەم بە قازی
جا لەسەر سینگی سادر بوو ئەو تەقسیمەی ئەرازی
لانک لانک لانکۆڵێ داری لانک دارهەرمێیە
مەنزڵەکەم قایلەسوونە*؟؟؟ خانەخوێکەم ڕابێیە
کەوی پەردەی حەوشیوی لە بڵندی لە نەدیوی
فەسڵێ یاریان بە شوو دا سەری لێمدا هەتیوی
ئاوەدان بی کێلەشین تێیدایە چادرنشین
بێنۆ بچین بۆ تەمووتە بۆ لای سەیزادە ئامین
جا دەبارێ باران چین چین دەدا لە زوڵفی گوڵچین
ئاهی من خوا بتگرێ سۆفییەکەی جەلالەدین
لانک لانک لانکۆڵێ دەی لانک دارهەنجیرە
ترش و شیرین مەزەدار دەرمانی جوان و پیرە
سەد مردووم لە قەبران بێ چاوکەژاڵ

ئەو وشەیەی کە بە *؟؟؟ دیاری کراوە واتە بۆمان ڕوون نەبووە کە گۆرانیبێژ چ دەڵێ
داواکارین ئەگەر ئێوە دەیزانن بۆمانی سەرڕاست بکەن.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More