site loader
Song image
موو ناپسێنم (جوانێ گیان)

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
چۆن قسەی چاکت بۆ نەکردم

ژیانم پر لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
چۆن قسەی چاکت بۆ نەکردم

قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە ناو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
چۆن قسەی چاکت بۆ نەکردم

ئەگەرچی ڕۆیی قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بەیادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا گوڵی من
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بێت بە پردم
چۆن قسەی چاکت بۆ نەکردم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
موو ناپسێنم (جوانێ گیان) ٢

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستێ لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بێ بە پردم
چ قسەی باشت بۆ نەکردم

ژیانم پر لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بێ بە پردم
چ قسەی باشت بۆ نەکردم

قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە نێو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن
لە کێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بێ بە پردم
چ قسەی چاکت بۆ نەکردم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
موو ناپسێنم (جوانێ گیان)

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستێ لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
چ قسەی چاکت بۆ نەکردم

ژیانم پر لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
چ قسەی چاکت بۆ نەکردم

شەوانە هاونشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم
کە دەستی ڕۆژگار بای دا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
چ قسەی باشت بۆ نەکردم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
موو ناپسێنم (جوانێ گیان) و ناوێرم

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
چ قسەی باشت بۆ نەکردم

ژیانم پر لە ڕەنج و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفرادی
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
چ قسەی باشت بۆ نەکردم

قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە نێو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
چ قسەی باشت بۆ نەکردم

ئەگەرچی ڕۆیی قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بەیادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا گوڵی من
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
چ قسەی باشت بۆ نەکردم

دەڵێ من بۆیە شیرینە ناوم بە گاڵتە زۆر کەس کەوتووەتە داوم
ئاخ باڵەخانەی چۆم دڵ دێوانەی تۆم عالەم دەیزانێ شەو هاوسانەی تۆم
ئەوشۆ کە بەفر و باران دەبارێ گرمە گرمی دێ هەوری بەهارێ
ئاخ ئەوەی دابووت پێم یەک یەک لێت ئەستاندمەوە
هەر حیسابی حەشر ها وە لامەوە
سەرم سەنگ دەکەی ژێرمان خاک دەکەی
کە من دەنگ ناکەم دیسان تۆ دەنگ دەکەی
هاوار یا غەوس سەی تەهای شەمزین
بگەی بە فریاد ئەرێ بەو دڵەی خەمگین

ناوێرم بیگوشم بیمژم لیمۆکەی کاڵە
دەستیان لێ مەدەن ئازیز شلکە و منداڵە سەریان بە خاڵە

خۆشی ساڵانم گیانە ئەوساڵ نەماوە
جەرگم پۆڵا بوو جوانێ لە سوێی تۆ تواوە
لەسەر تۆ تواوە
ناوێرم بیگوشم بیمژم لیمۆکەی کاڵە
دەستیان لێ مەدەن ئازیز شلکەی منداڵە سەریان بە خاڵە
دوور مەبە لەیلام ئازیز بێمەیلیت

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More