site loader
Song image
تەماشا کەن – لەیلا فەریقی

By - لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî

چ دەستێ بوو گوناهی کرد لەگەڵمان
چ ژەهرێ بوو جوانی ژاکاند لەدڵمان
چ شەمشێرێکی زاڵم بوو گوڵ و پەپوولەی سەر بڕی
خوێنمان ڕژایە کام هەرێم ڕۆحمان بۆ کام ئاسمان فڕی
چ دەستێ بوو گوناهی کرد لەگەڵمان
چ ژەهرێ بوو جوانی ژاکاند لەدڵمان

لە نێو ڕەزێک نەخەوتبووین ئەی بۆ بە جووتە سەربڕاین
دەسمان بۆ سێو نەبردبوو ئەی بۆ لە بەهەشت دەرکراین
تەماشا کەن تەماشا کەن تەماشا کەن
تەماشا کەن تەماشا کەن تەماشا کەن

دوو درەختی دوورە وەتەن دوو گۆرانی دەربەدەرین
دوو باڵندەی باڵشکاوین بەر نووکی چەقۆ و خەنجەرین
ئێمە دوو شێعری شەهیدین کەس دەروازە لە گریانی وشەکانمان ناکاتەوە
ئێمە دوو کۆتری شەهیدین کەس ئاوڕێک لە سووتانی پەڕ و باڵمان ناداتەوە
تەماشا کەن تەماشا کەن تەماشا کەن
تەماشا کەن تەماشا کەن تەماشا کەن

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More