
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئەرێ ئەوەڵی کارێ ئەی هاوار نەبای بە یارم
ئەرێ بووی بە باعیسی جوانێ هاوار دڵەکەی غەمبارم
گیانە بووی بە باعیسی دەی دەی جوانی دڵەکەی غەمبارم
وەرە وەرە لانم کە ئەی هاوار دەست لە ملانم کە
خۆ من شێت و شەیدای تۆم دەی دەی حەواڵەی لوقمانم کە
خۆ من دەردەداری تۆم دەی دەی جار جار دەست لە ملانم کە
ئەرێ گەڕەکی خوارێ ئەی هاوار خۆت و خوداتان
ئەرێ یارم غەریبە دەی دەی جوانێ کەوتۆتە لاتان
گیانە قەدری واجبە دەی دەی جوانێ لەسەر هەمووتان
وەرە ئەولانە و لانم کە ئەی هاوار دەست لە ملانم کە
خۆ من شێت و شەیدای تۆم دەی دەی حەواڵەی لوقمانم کە
ئەرێ ئەوەڵی کارێ ئەی هاوار هەر خەتای خۆت بوو
ئەرێ کێ بە زۆری دای جوانێ کێ زۆردارت بوو
گیانە کێ بە زۆری دای دەی دەی جوانێ کێ زۆردارت بوو
وەرە وەرە لانم کە ئەی هاوار دەست لە ملانم کە
خۆ من شێت و شەیدای تۆم دەی دەی حەواڵەی لوقمانم کە

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری
هەر ئەوەندەم دیوە چاوت وا لە ژێر برژانگی ڕەش
وەک گەلاوێژ شوێن مەبەستن بۆ سەرنجێ ئاڵ و گەش
ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری
تیشکی ڕووت کاتێ لە دەریای وردی ئەندێشەم ئەدا
خشڵی شیعرم وا ئەڕازێ بووکی هەست جوانتر دەکا
ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری
وەک پەپوولە گیانی تینووم بۆ قومێ عەتری نیگات
دێت و دەڕوا هەر شنەی دێ تا بە برژانگت بگات
ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری
جا کە تێر بۆن بوو لە باخچەی دیمەنی پاراوی تۆ
تێر مژی خونچەی سەرنجی پڕ گوڵاوی چاوی تۆ
ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری
دێم لە چاوەی عەشقی تۆوە بۆ ژیان هەنگاو ئەنێم
مەست ئەبم بەو بۆنە خۆشە و بەستە بۆ چاوت ئەڵێم
ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری

By - چالاک ماملێ
تۆ بەڵێنیم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ جارێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
بمدەیە جارێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتێ لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە
لەو دەمەیدا دڵم لێیداوە بۆ ژوان
من دێوانەی چاوی جوانم، چاوی جوان
گەرچی خەڵکی وڵاتی چاوجوانانم
چاوی جوانم نەدی تێر بە چاوانم
هەتا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوون
پەچە و ڕووبەند و چارشێو دوژمنم بوون
ئێستا پیرم و کەوتوومەتە ئاویلکە
چاوی جوانم لێ ون دەکا چاویلکە
من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم بەڵام
ڕێژنێکم لێ بدا پێم وایە بۆ ڕوان ببمەوە
شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە