site loader
Song image
ئازادیخوای کوردین – تیپی مۆسیقای شەهید کارزان

By - چریکەی کورد

ئازادیخوای کوردین ئێمە
شوورەی پۆڵا و بەردین ئێمە
پشتی جووتیاری زەبوونین
ئاڵای بەرزی چون یەکبوونین
زنجیری سەد بەندیخانە
ئالەتی دەستی بێگانە
یەک زەڕە کارمان لێ ناکا
تەرکی ڕێگامان پێ ناکا
گەر مردووین، لەم ڕێگا و بانە
نابینە پیاوی بێگانە

تیپی مۆسیقای شەهید کارزان
وتنی: کۆرس
هۆنراوەی: ئەحمەد هەردی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More