
ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
ڕۆژ نییە مردووم لێ نەمرێنی
بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی
بۆچ لێم زیزی و نامدوێنی
تۆبە تۆبە، تۆبە تۆبە، تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە
ئەری یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە
چاوت ڕەشە وەی دەگەڵ برۆت
بەو خاڵانەی دەورەی لیمۆت
دایکت ماچ کەم یان هەر بۆخۆت؟
تۆبە تۆبە، تۆبە تۆبە، تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە
ئەری یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە
گەڕەکی خڕێ ئەمبەر ئەوبەر
ئاوی گونجێی وەکوو کەوسەر
لەبۆ تۆ نەمام ڕەش ئەسمەر
وەختە لە دین بچمە دەر
تۆبە تۆبە، تۆبە تۆبە، تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە
ئەری یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە
لەسەر چی زیزی کچێ گیانا
بۆ تۆم مردم وەی ماڵوێران
ڕۆحی منت بێ بە قوربان
دڵە ئەسیر و سەرگەردان
یاری من ماڵ لە عێران
بۆ تۆ مردم ماڵوێران
تۆبە تۆبە، تۆبە تۆبە، تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە
ئەری یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە
غەمی خۆمە و دەردی دووان
ڕەنگ زەردی تۆم وەک مردووان
بەقا مەکە بە کچەتیوان
تۆبە تۆبە، تۆبە تۆبە، تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە
ئەری یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە
هەی ڕەندی ماڵم ڕەندی
کچێ سنگت کارخانەی قەندی
ماشەڵڵا ڕەند و مەندی
لەسەر چیم لێ دڵمەندی
داوای ماچێکم لێ کرد
دایمێ بە ڕەند و مەندی
تۆبە تۆبە، تۆبە تۆبە، تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە
ئەری یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە
سولەیمانیم شاری کۆنە
لێی دەخوێنێ سەقر و سۆنە
داخۆ یارم حاڵی چۆنە
وەکوو ڕەیحانەی بە بۆنە
تۆبە تۆبە، تۆبە تۆبە، تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە
ئەری یاری من تۆراوە کزەی جەرگمە

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئارەزوو دەکەم گیانە بە دیدەنت بێ
هەر خەتای خۆمە ئازیزم ماڵم کاول بێ
کەویار ئەی کەویار گیانە بۆ دەکەی باسم
ئەو بێ قەدرییەی عەزیزم لە خۆم دەناسم
شەرتە لە داخت گیانە تەرکی دنیا کەم
تەشقەڵ هەڵ بگرم عەزیزم بە چاکەیدا کەم
کەویار ئەی کەویار گیانە بۆ دەکەی باسم
ئەو بێ قەدرییەی عەزیزم لە خۆم دەناسم
ئەو بێ قەدرییەی کەژاڵێ لە خۆم دەناسم
شەرتو دڵداری گیانە زۆر کەسان کەردەن
هیچ کەس وەکوو من عەزیزم بۆ تۆ نەمەردەن
قەتارە:
گوناهی خۆمە کە وا کەساسم
ئەو بێ قەدرییەی کەسم هەی لە خۆم دەناسم ئەی ئەی وەی
ئەگەر بیخەیە سەر ملم خەنجەر
لە ژێر خەنجەرت کەسم هەی من لا نادەم سەر
تا ئەوڕۆ ناوم بە چاک براوە
ئێستێ کە بە دەس کەسم هەی ئێوە گیراوە ئەی گیان
قەت هومێد نەبێ لەسەر ڕووی دنیا
لە ئەسپ و لە ژن کەسم هەی لە شمشیر وەفا هەی گیان
ئەستێرەی ئاسمان گیانە زۆر دەم پڕنوورەن
ئەستێرەکەی من کەژاڵێ کەم شەوق و نوورەن
کەویار ئەی کەویار گیانە بۆ دەکەی باسم
ئەو بێ قەدرییەی عەزیزم لە خۆم دەناسم
بە شەو ئەستێران دەبژێرم
بە ڕۆژ قاسیدان دەنێرم
نەمبیست وەڵامی بە خێرم
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆریاوە کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری من لێم زیزە کزەی جەرگمە
ناژیم بە بێ شادی ئەمن
عاشقان لە دەوری یەک جەمن
کوا خەراپەت دیوە لە من
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆریاوە کزەی جەرگمە
یاری من لێم زیزە ئەرێ کزەی جەرگمە
شەوگار لە تاو تۆ بێدارم
بە ئارەزوی وەسڵی یارم
ئەوە بۆتە پیشە و کارم
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆریاوە کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری من لێم زیزە کزەی جەرگمە
دایمە بۆتە پیشە و کارم
دە دڵمدایە دەردی یارم
ئەوساڵیش خۆزگەم بە پارم
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری من زۆر جوانە کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری من لێم زیزە کزەی جەرگمە
ئەو کارەی کردت وا دەبێ
ڕەببی چرات شۆقی نەبێ
مرادت قەت حاسڵ نەبێ
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری من تۆریاوە کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری من لێم زیزە کزەی جەرگمە
کیژی لادێیم خۆش دەوێ
بێ وی دڵ ساتێک ناسـرەوێ
خۆشی و ناخۆشی من بە وێ
تۆبە تۆبە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری من زۆر جوانە کزەی جەرگمە
ئەرێ یاری من لێم زیزە کزەی جەرگمە