site loader
Song image
هەر کوردم – تاهیر تۆفیق

By - تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq

بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەرەب، لە عیران و ڕۆم
کۆک و پۆشتە بم، ڕووت و ڕەجاڵ بم
کۆشکم دە قات بێ، وێرانەماڵ بم
لە ئازادی ئازیز شادان و خەندان
یان زنجیر لە مل لە سووچی زیندان
بە هەرزەکاری لە گوێسوانان
یان بە بیماری لە نەخۆشخانان
دانیشم لەسەر تەختی خونکاری
یان لە کۆڵانان بکەم هەژاری
کوردم و لەڕێی کورد و کوردستان
سەر لەپێناوم گیان لەسەر دەستان
بەکوردی دەژیم بەکوردی دەمرم
بەکوردیش ئەدەم وەرامی قەبرم
بەکوردیش دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
وەرە وەرە با بزانم – تاهیر تۆفیق

By - تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq

نازدارم چەندە جوانە
وەرە وەرە وەرە وەرە با بزانم
قژی پەرت و پەخشانە
وەرە گیان وەرە گیان چاوجوانم

یارم وا هات بە لەنجە
وەرە وەرە وەرە وەرە با بزانم
مەمکۆڵەی چەندە قنجە
وەرە گیان وەرە گیان چاوجوانم

یار دەڕوا خۆی دەشنێنێ
وەرە وەرە وەرە وەرە با بزانم
بە لەنجە دڵ دەردێنێ
وەرە گیان وەرە گیان چاوجوانم

شێخی گەرمێن و کوێستان
وەرە وەرە وەرە وەرە با بزانم
خوایە لە منی نەستێنێ
وەرە گیان وەرە گیان چاوجوانم

باڵات بەرزە نەشمیلە
وەرە وەرە وەرە وەرە با بزانم
بۆی نەماوم دەخیلە
وەرە گیان وەرە گیان چاوجوانم

چاوجوان ماچێ کەرەم کە
وەرە وەرە وەرە وەرە با بزانم
نەماوم دڵ زەلیلە
وەرە گیان وەرە گیان گیانەکەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
جێم نییە تیا بسرەوم – تاهیر تۆفیق

By - تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq

جێم نییە تیا بسرەوم خاکم بەسەر بێ لانە خۆم
بێکەس و بێ یار و هاودەم بێ مەی و بێ مەیخانە خۆم
یار دەڵێن تۆراوە لێم دەک بوتی مەیخانە خۆم
وەی بە ڕوو زەردی هەڵاتووی ئەم کەژ و کێوانە خۆم
موستەحەقی تیروتانەی ئاشنا و بێگانە خۆم

هات و چۆی بێ ترس و تانەی دوژمنم بوو ئەی برا
شووشەیی دڵ ورد و خاش بوو بەردی جەوری لێ درا
هاودەمم ناڵەی دەروون بوو ئێستێ ناڵەی لێ بڕا
ئێستێکەش بێکەس لە ساحەی عەشقدا بێ یانە خۆم

کەس لە ڕۆژانی ژیانا بێ دڵ و بێ مەیل نەبێ
وەک منی بێچارە دائیم وا دەروونی کەیل نەبێ
هەر وەکوو مەجنوونی بێکەس وێڵی کۆچی لەیل نەبێ
ڕەنجی فەرهادیم بەبا چوو قەیسی سەرگەردانی خۆم
موستەحەققی تیروتانەی ئاشنا و بێگانە خۆم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
جیهانم پشکنیوە و وەک قومری – تاهیر تۆفیق

By - تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq

جیهانم پشکنیوە
نازدار جوانم زۆر دیوە
بەڵام وەک تۆ نازەنین
نەمدی لەسەر ڕووی زەمین
نە گوڵی نە هوزاری
جوان و شیرین ڕەفتاری

نە وەک شاهی سەر تەختی
نە وەک گوڵی نەو بەختی
نە سەرووی نە چناری
نە سێوی نە هەناری
بڵێم فرشتەی ئەو نی
دەنگت خۆشە وەک کەو نی
نە شاهێنی نە بازی
نە کۆترەی تەقڵە بازی
نە ساحیری نە جادوو
دڵ و دینمت چۆن برد توو

نە وەک ماهی تابانی
نە ئەستێرەی بەیانی
گەلاوێژی هەڵاتووی
پێرووی یا نە ترازووی؟
نە پێرووی نە گەلاوێژ
بێ تیخ و بێ چەک خوێن ڕێژ
نە وەک مۆدەی فەڕەنسەی
نە کچی نازداری نەمسەی
نە ئادەمی نە پەری
نە وەک کچی کۆچەری
بەم ئاوات و نیازە
بەم دەنگ و ئاوازە

کیژێ تۆم دی وام زانی
تۆ کچی کوردستانی
بە یەزدان و بە زەردەشت
بەو فریشتانەی بەهەشت
ئەگەر ئەوی بە ڕاستی
ڕزگار دەبم لە پەستی
نازدارەی ماهـ ڕۆخسار
ئەوەی بیست هاتە گوفتار
لە سەرەتا هەتا ئەنجام
وەهای پێ گووتم وەرام
من گۆران، تۆ کرمانج
هەر دوو بۆ شوێن یەک ئامانج
هەر ئەڵێین و تێ ناگەین
هەر ئەڕۆین و پێ ناگەین
هەر ئەڵێین و تێ ناگەین
شێوەی ئەم گفتوگۆیە
داخەکەم ڕەنجەڕۆیە
نە لە یێک دەگەین
نە بە یێک دەگەین

چاوی ڕەشت بە خومارەوە
مەمکت سێوە بە دارەوە
خوا پێی داوی مەیشارەوە
وەی وەی وەی وەی بارانە
وەک قومری سەر باڵم شینە
کار و پیشەم هەر گرینە
ئەسمەران خوێنیان شیرینە
وەی وەی وەی وەی بارانە

چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
نەک نمەکگیر بم، بە چاوی توو قەسەم کو نەمدواند

چاوی ڕەشت عارەق دەکا
بە ئیشارەت بانگم دەکا
دەڵێ فەرموو ماچم بکە
وەی وەی وەی وەی بارانە
وەک قومری سەر باڵم شینە
دەچریکێنم بەم هاوینە*؟؟؟
ئەسمەران خوێنیان شیرینە
وەی وەی وەی وەی بارانە

*؟؟؟= لەم بەشە دڵنیا نین بەڵام گۆرانیبێژەکانی دیکە وای دەڵێن.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More