
هەناسەم گەر وەکوو نەی بوو سەدای نەی تازە هەر نادا
دەڵێم خۆم هەست ئەکەم پیر بووم دڵم ئیجازە هەر نادا
دەڵێم خۆم هەست ئەکەم پیرم دڵم ئیجازە هەر نادا
لە عیسای چاوەکەت ویستم تەماشایێکی مردوو کا
دەنا ڤینۆسی ڕووت ئیزنێ بە ئەم ئیعجازە هەر نادا بە ئەم ئیعجازە هەر نادا
دەنا ڤینۆسی ڕووت ئیزنێ بە ئەم ئیعجازە هەر نادا
لەمەوبەر زۆر لە باغاتی هەنار و سێو بەشت داوم
کەچی ئێستا هەموو تامی دوو ماچی تازە هەر نادا
دەڵێن ویستووتە ئەی دڵڕەق دەمی پیری بە جێم بێڵی
خودا قەد ئیزنی وا زوڵمی بە بێئەندازە هەر نادا بە بێئەندازە هەر نادا
خودا قەد ئیزنی وا زوڵمی بە بێئەندازە هەر نادا
بە سەر زیندووم کەچی هێشتا لە دەرکەت گیان و سەر بازم
ئەگەرچی دەرکەوانت ڕێ بە ئەم سەربازە هەر نادا
دەپرسی بۆچی بێدەنگ و سەدا و هاوارە ‘ئاسۆ’کەت
تەلی تاری شکاو تازە سەدای ئەو سازە هەر نادا سەدای ئەو سازە هەر نادا
تەلی تاری شکاو تازە سەدای ئەو سازە هەر نادا