site loader
Song image
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم

By - تارا ڕەسوڵ

گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی بۆ حاڵی زارم

ئەگەر ئەتزانی بە حاڵی دەردم
گریانت دەهات بۆ ڕەنگی زەردم
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی بۆ حاڵی زارم

ئەترسم بمرم دنیام زۆر مابێ
یەک لە بەدکاران بە جێگەم شاد بێ
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
گوڵاڵە سوورەی سەر گۆنای یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی بۆ حاڵی زارم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت

By - تارا ڕەسوڵ

ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە پاسەوانت
لە ترسی بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

ئێستا لە تافی جوانی قیبلەگای دڵدارانی
منیش ئەڵێم گۆرانی هاوار گۆرانی
بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

با شەو بڕوا سەحەر بێ باخی گوڵان لەبەر بێ
گەر تۆ مەیلت لەسەر بێ کافر ئیسلامی ناوە
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە پاسەوانت
لە ترسی بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More