
بە یادم کە فریادم کە
هەرچەند جارێ تۆ ناز ئەکەی
ئای برینەکەم ساڕێژ ئەکەی
هەروا دەڕوا لەنجە ئەکا
سەر گۆناکەی عارەق ئەکا
نەخۆش بیخوا پێی فەرق ئەکا
برینەکەم ئەکولێتەوە
نەخۆش بیخوا پێی فەرق ئەکا
ئای برینەکەم ساڕێژ ئەکا
هەروا دەڕوا وەکوو تووتی
هەروا دەڕوا عەین وەکوو تووتی
عەجەب لووتەوانەی لووتی
دەک خوا بمکەی بە هاوجووتی
ئای برینەکەم ئەکولێتەوە
دەک خوا بمکەی بە هاوجووتی
برینەکەم مەکولێنەوە
عارەقی دەستی دولبەر بێ
با ژەهری ماری حەوت سەر بێ
ژەهری ماری حەوت سەر بێ
سەد جار ئەیخۆم قەستی سەر بێ
ئای برینەکەم ئەکولێتەوە
سەد جار ئەیخۆم قەستی سەر بێ
برینەکەم مەکولێنەوە
بە یادم کە فریادت کەم
هەرچەند جارێ تۆ ناز ئەکەی
ئای برینەکەم ساڕێژ ئەکات
هەرچەند جارێ تۆ ناز ئەکەی
ئای برینەکەم ئەکولێتەوە