site loader
Song image
بەیانیت باش – ئەیووب عەلی

By - ئەیووب عەلی – Eyûb Elî

من ڕاهاتووم هەموو ڕۆژ و بەیانییانم
لە خەو هەستام یەکسەر هەواڵت بزانم
پەردەی پەنجەرەکەم لانادەم، لاناچێ
تا نامەی تۆ بۆ دێ چەن وشە و چەن ماچێ
کە نامەی تۆم بۆ دێ یارم دڵخۆشترین کەسی شارم
تا نامەی تۆ نەخوێنمەوە نامەی هیچکەس ناکەمەوە
بەیانیت باش نازدارم، شاجوانی شارم
ئەمڕۆشت پڕ بێ لە خۆشی و لە خەندە یارم

ئەی جوانترین قەشەنگترین ئەی گەشترین گوڵ
نەکەی بێ هەواڵم کەی قەت نەشکێنی دڵ
تازە بە بێ تۆ ناژیم مەحاڵە
عەشقت داستانی گەورەساڵە

بەیانیت باش گەر هەتاوە یان بارانە
هێندەی تینی تیشکی هەتاو
هێندەی ئاوی ئەو بارانە
عیشقت پێویستە بۆ ژینم
هێز و هیوای لەم ژیانە
بەیانیت باش

من ڕاهاتووم هەواڵت بزانم
پەردەی پەنجەرەکەم لانادەم لاناچێ
تا نامەی تۆ بۆ دێ چەن وشە و چەن ماچێ
کە نامەی تۆم بۆ دێ یارم دڵخۆشترین کەسی شارم
تا نامەی تۆ نەخوێنمەوە نامەی هیچکەس ناکەمەوە
بەیانیت باش نازدارم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More