
By - خوداداد عەلی
ئازیزم ئەی ئەوە شنەی بای نەسیم دیارەن
مەعلوومەن وەعدەی گوڵ و گوڵزارەن
توخوا یاران دیسان دەورەی بادە نۆشانەن
دەنگی زایەڵەی ماتەم پۆشانەن
وادەی شەقەی بەرق ئەی براکەم ڕەعدەکەی پڕقینە و
تەرزە و تاو و تۆف ڕووی سەرزەمینەن
یاتاخە پڕ پڕدەماخ نەرگس وە مەس مەس
سۆسەن هات دەر لە جێگای هەرەس
ئازیزم ئەی گوڵاوان پڕ ئاو سەوڵان سەر بە ئەوج
شەتاوان یەک یەک ئەدەن لە یەک مەوج
ئازیزم ئەی براکەم گوڵ زەمەق لیباس سووری کرد وە بەر
ئای پۆلیەی گوڵاڵان ئەی براکەم ئەیپۆشا دەشت و دەر
ئازیزم توخوا لەولاو پێچ ئەخوا بە کەبووتەری
ئەی بێمەیل شەوق ئەدەنە بورج بەرزی ئەخزەری
Azîzm ey ewe şiney bay nesîm dîyaren
Melûmen wedey gul û gulzaren
Tuxwa yaran dîsan dewrey bade noşanen
Dengî zayeley matem poşanen
Wadey şeqey berq ey birakem redekey pirqîne û
Terze û taw û tof rûy serzemînen
Yataxe pir pirdemax nergis we mes mes
Sosen hat der le cêgay heres
Azîzim ey gulawan pir aw sewlan ser be ewc
Şetawan yek yek eden le yek mewc
Azîzim ey birakem gul zemeq lîbas sûrî kird we ber
Ay polyey gulalan ey birakem eypoşa deşt û der
Azîzim tuxwa lewlaw pêç exwa be kebûterî
Ey bêmeyl şewq edene burc berzî exzerî