site loader
Song image
بەهار – فواد ئەحمەد

By - فواد ئەحمەد Fwad Ehmed

بەهار چەن جوان و ڕەنگینی
بەهار پڕ گوڵاڵە و نەسرینی
بەهار زۆر لای من شیرینی
بەهار تۆی کۆچی غەمگینی

لە گوڵی عەتر و بنەوشە
مێرگ و گوڵزارت بە نەخشە
بەهار دیمەنت چەن خۆشە
بولبول لات مەستە بێهۆشە
بەهار چەن جوان و ڕەنگینی
بەهار پڕ گوڵاڵە و نەسرینی
بەهار زۆر لای من شیرینی
بەهار تۆی کۆچی غەمگینی

بە گوڵ و نێرگزی ڕازاوت
بە هەوای خۆشی ناسراوت
بە ڕووبار و کانی و ئاوت
بە زەمین سەوزی پۆشراوت
بەهار چەن جوان و ڕەنگینی
بەهار پڕ گوڵاڵە و نەسرینی
بەهار زۆر لای من شیرینی
بەهار تۆی کۆچی غەمگینی

چۆل و سەیرانگای ڕەنگینت
پاڵ لوتکەی شاخی بەفرینت
دۆڵ و چیاکانی نەخشینت
خۆش ئەکا دڵەی غەمگینت
خۆش ئەکا دڵی غەمگینت
بەهار چەن جوان و ڕەنگینی
بەهار پڕ گوڵاڵە و نەسرینی
بەهار زۆر لای من شیرینی
بەهار تۆی کۆچی غەمگینی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More