site loader
Song image
بەهاران خۆشە زمزیران – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

بەهاران خۆشە زمزیران
لە خڕێ و دۆڵێ دەس بە گیران
تێکەڵ بوون دۆست و دەزگیران
ئەی یار ئەی یار بۆچ رۆیی یارم
بێ وی تاریکە ڕۆژگارم
ئەر یار ئەی یار ڕۆیی یارم
بێوی زیندانیم، زینهارم

بەهار خۆشە شاری سەردەشت
بچیە شاخی، بچی بۆ گەشت
کوڵمەی جوانت سێوی بەهەشت
ئەی یار ئەی یار بۆچ ڕۆیی یارم
ئەڵڵا چەندە گوناهبارم
ئەی یار ئەی یار بۆچ ڕۆیی یارم
بێ وی تاریکە ڕۆژگارم

بەهار خۆشە شاری شنۆ
کوڵمت جوان وەک گوڵی لیمۆ
شۆخ و شەنگ و مەڕۆ چاوهەڵۆ
شۆخ و شەنگی تۆ چاو هەڵۆ
ئەی یار ئەی یار ڕۆیی یارم
بێ وی زیندانیم، زینهارم
ئەر یار ئەی یار ڕۆیی یارم
بێ وی تاریکە ڕۆژگارم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More