site loader
Song image
بەناز پەروەردە

By - سمایل سەردەشتی Smaîl Serdeştî

هەی بەناز بەناز بەناز پەروەردە
ئێژی گوڵباخی تۆی گەڵای زەردە

بڕوا ئەو خاڵە بڕاو ئەو لێوە
ئێژی گوڵباخی تۆی گەڵامێوە
هەی بەناز بەناز بەناز پەروەردە
چەن باوەفایە یارم چون کچە کوردە

شەرت بێ لە داخی سێ مانگ زیندانی
بارگەی خەم هەڵگرم بڕۆم بۆ نێو سولەیمانی
لەوێ بە دڵی خۆم بیڵێم هەزار گۆرانی
هەی بەناز بەناز بەناز پەروەردە
ئێژی گوڵباخی تۆی گەڵای زەردە
هەڵوی سەر شاخان یان کۆتری شێوەردە

دەم قەندی ڵێو قەند گشت گیانت قەندە
وێنەی دارمێخەک گوڵ وە پێو بەندە
هەی بەناز بەناز بەناز کچی کورد
بۆ سێزدە بەدەر منت دەعوەت نەکرد

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بەناز پەروەردە ٣

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

ئەی بەناز بەناز کچێ بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ بۆی تۆ لەو هەردە

ئەگەر مەزانۆ بە حاڵی دەردەم
گریانت مەیۆ کچێ پەی ڕەنگی زەردم
ئەی بەناز بەناز ئەی بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ بۆی تۆ لەو هەردە

خاڵان ژماردم وەی حەوت و هەشت و نۆ
هیچ خاڵم نەدی وێنەی خاڵی تۆ
ئاخ بەناز بەناز کچێ بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ بۆی تۆ لەو هەردە

خاڵێ لە مابەین کچێ دوو ئەبرۆت بەندەن
یەکجار ئەو خاڵە ڕیشەی دڵ کەندەن
ئەی بەناز بەناز کچێ بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ بۆی تۆ لەو هەردە

باڵات بە وێنەی سێوە خونساری
دەم حەوزی کەوسەر دیانگەل مرواری
ئای بەناز بەناز گیانە بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ بۆی تۆ لەو هەردە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بەناز پەروەردە ٢

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

ئەی بەناز بەناز گیان بەناز پەروەردە
ئەیژی گوڵباخی تۆی گەڵای زەردە

بڕوا ئەو دەمە گیان بڕاو ئەو لێوە
ئەیژی گوڵباخی تۆی گەڵامێوە
ئەی بەناز بەناز گیان بەناز پەروەردە
ئەیژی گوڵباخی تۆی گەڵای زەردە

دەم قەن دییان قەن گشت گیانت قەنە
وێنەی دارمێخەک گوڵت پێوە بەنە
ئەی بەناز بەناز گیان بەناز پەروەردە
ئەیژی گوڵباخی تۆی گەڵای زەردە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بەناز پەروەردە

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

نە سەبرم چەنی گیانە دووریت مەسازۆ
نە وەسڵت وە مەیل گیانە دڵم نەوازۆ
ئای بەناز بەناز گیانە بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ گیانە بۆی تۆ لەو هەردە

پەژارەت شادیم گیانە جە بێخ ئاوەردەن
دووریت ڕیشەی دڵ گیانە خەیمەکەن کەردەن
ئای بەناز بەناز گیانە بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ گیانە بۆی تۆ لەو هەردە

فیراقت فەرقم گیانە وە تووتیا کەرد
جیاییت ئازام گیانە جە هەم جیا کەرد
ئای بەناز بەناز گیانە بەناز پەروەردە
با بارۆ شەماڵ گیانە بۆی تۆ لەو هەردە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More