
By - سمایل سەردەشتی Smaîl Serdeştî
هەی بەناز بەناز بەناز پەروەردە
ئێژی گوڵباخی تۆی گەڵای زەردە
بڕوا ئەو خاڵە بڕاو ئەو لێوە
ئێژی گوڵباخی تۆی گەڵامێوە
هەی بەناز بەناز بەناز پەروەردە
چەن باوەفایە یارم چون کچە کوردە
شەرت بێ لە داخی سێ مانگ زیندانی
بارگەی خەم هەڵگرم بڕۆم بۆ نێو سولەیمانی
لەوێ بە دڵی خۆم بیڵێم هەزار گۆرانی
هەی بەناز بەناز بەناز پەروەردە
ئێژی گوڵباخی تۆی گەڵای زەردە
هەڵوی سەر شاخان یان کۆتری شێوەردە
دەم قەندی ڵێو قەند گشت گیانت قەندە
وێنەی دارمێخەک گوڵ وە پێو بەندە
هەی بەناز بەناز بەناز کچی کورد
بۆ سێزدە بەدەر منت دەعوەت نەکرد