site loader
Song image
بەسە ئیتر – مەرزیە فەریقی

By - مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî

ڕێبواری ڕێیەکی دوورم کە نازانم بۆ کوێم دەبا
تەنیا تەپوتۆزی خۆمە لە ڕێی کاروانم لادەبا
بەسە ئیتر هەتا کەینێ، هەتا کەینێ ڕێگا ون کەین
ئیتر ڕێگای دوێنێ نەگرین بەسە بیر لە داهاتوو بکەین

بۆ هەڵەبجە بۆ شەهیدان بۆ کوردستان کوا چیتان کرد؟
ئاواتی چەندەها ملیۆن کوردی دڵسۆزتان لەبیر کرد
بەسە ئیتر هەتا کەینێ، هەتا کەینێ ڕێگا ون کەین
ئیتر ڕێگای دوێنێ نەگرین بەسە بیر لە داهاتوو بکەین

هەتا ئێستا برسیبوون بوو، ئێستا برسیبوون و شەڕە
بێبەزەیی دەسووتێنرێ ئەم کوردستانە پەڕپەڕە
بەسە ئیتر هەتا کەینێ، هەتا کەینێ ڕێگا ون کەین
ئیتر ڕێگای دوێنێ نەگرین هەستە بیر لە داهاتوو بکەین

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بەسە ئیتر – هانی

By - هانی موجتەهیدی ‌Hanî Muctehîdî

بەسە ئیتر بە چ حەقێک خۆتم لێ دوور ئەکەیتەوە
بێ گومانم ڕۆژێک دادێ کە پەشیمان ئەبیتەوە
بۆ وا فێر بووی هەموو ڕۆژێ دڵم لە خۆت ئەتۆرێنی
هەر ڕۆژە و بە ڕەنگێک دێیت و خەمێکی تازەم بۆ دێنی
خۆجوانترین ڕۆژە لە لام کە یەکەمجار یەکمان بینی
بەو یادەوە ئێستایش ئەژیم، چۆن لە چاوانما نایبینی؟
بەسە ئیتر بە چ هەققێک خۆتم لێ دوور ئەکەیتەوە
بێ گومانم ڕۆژێک دادێ کە پەشیمان ئەبیتەوە

بەسە ئیتر بە چ حەقێک خۆتم لێ دوور ئەکەیتەوە
بێ گومانم ڕۆژێک دادێ کە پەشیمان ئەبیتەوە
بەسە ئیتر ئەم دوو دڵە با فرمێسکی خەم نەڕێژن
بۆ داهاتوو نەمامێکی خۆشەویستی تیا بنێژین
خۆجوانترین ڕۆژە لە لام کە یەکەم جار یەکمان بینی
بەو یادەوە ئێستاش ئەژیم، چۆن لە چاوانما نایبینی؟
بەسە ئیتر بە چ هەققێک خۆتم لێ دوور ئەکەیتەوە
بێ گومانم ڕۆژێک دادێ کە پەشیمان ئەبیتەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More