By - یەدوڵا محەمەدی
نە خوا ئەمکوژێ نە بۆ خوەم ئەمرم
گیان لە بەدبەختی یەخەی کێ بگرم
بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا زۆرم کێشا جەور و جەفا
سینگی تۆ باخچەی باسەفا بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا
ئەونە سەورم کرد تاقەتم بڕیا
ماڵ سەور بڕمێ پەردەی دڵ دڕیا
بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا زۆرم کێشا جەور و جەفا
سینگی تۆ باخچەی باسەفا بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا
نە ڕۆژم ڕۆژە نە شەوم شادە
ساتێ خەیاڵت ناچێ لەم یادە
بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا زۆرم کێشا جەور و جەفا
سینگی تۆ باخچەی باسەفا بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا
یا قسەی بەدکاران لە ڕا بردووتی
یا بەدبەختیتە و خواوەن گردووتی

ئازیز گوێ مەدە بە قسەی ئەم و ئەو
ڕۆژی ڕووناکم لێ مەکە بە شەو
بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا زۆرم کێشا جەور و جەفا
سینگی تۆ باخچەی باسەفا بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا
ئازیزەکەم ئاخ ئەمان ئەمان ئامان ئایی
گیانە بۆ بیرەوەری دەورەی منداڵی
بۆ بیر لە ژیان مێحنەت و تاڵی
بنوێنە بنوێنە وێنە چەشنی ئاوێنە
بنوێنە وێنە چەشنی ئاوێنە ڕۆژی ڕەشی من پاشان بنوێنە
یا قسەی بەدکاران لە ڕا بردووتی
یا بەدبەختیتە و خواوەن گردووتی
بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا زۆرم کێشا جەور و جەفا
خۆشتم ئەوێ ئەی بێوەفا بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا
باڵا بەرزەکەت مەیدە لە دیوار
دڵ هەر یەکێکە مەیدە بە هەزار