
By - شادی غوڵامی
بەو قورئانەی سەرپەڕ شین بە سولتان عەلاوەدین
ئەو دونیایە هیچ نییە وەرە پێکەوە بژین
ئەی بێری بێری بێری دانیشتووی لە بەر بێری
دەزانم دڵداری منی و لەبەر کاورا ناوێری
ئەی بێری بێری بێری دانیشتووی لە بەر بێری
دەزانم دڵداری منی و لەبەر کاورای ناوێری
بەو قورئانەی مزگەوتێ بە بەردی خانەقایە
بۆخۆم دەچمە زەنبیلێ سەد حەکیمی تێدایە
ئەی بێری بێری بێری دانیشتووی لە بەر بێری
دەزانم دڵداری منی و لەبەر کاورا ناوێری
گوڵی جوانم گوڵی جوانم وەرە دانیشە با بزانم
بە دەسێکت زولفت لادە و دەسێکیش با بە سەر شانم
کە تۆ حەکیمی دەردانی بۆ دەردی من دەوا ناکەی
کە تۆ شازادەی کوردانی بۆ جارێکی ڕووم تێناکەی
گوڵی جوانم گوڵی جوانم وەرە دانیشە با بزانم
بە دەسێکت زولفت لادە و دەسێکیش با بە سەر شانم