site loader
Song image
بۆ لێم ناپرسی – ئەیووب عەلی

By - ئەیووب عەلی – Eyûb Elî

هەتا کەی دڵ شکاندن فرمێسک و گوڵ وەراندن
من نازانم هەتا کەی لە هەستی من تێناگەی

وەکوو جاران هەر عاشقم چرای هیوام هەر دەسووتێ
ڕۆژ تا ئێوارە چاوەڕێم هەواڵێکی لای تۆم بۆ بێ
زۆڕ ئەترسم نەتبینمەوە پێت نەگەمەوە
توخوا لە کوێی؟ کوێ بگەڕێم؟ چۆن بتدۆزمەوە؟
بۆ لێم ناپرسی بۆ لێم ناپرسی

ڕۆژگاری من غەریبییە شەوگاری من تەنهاییە
یادگارییەکانی تۆ نەبێ تەمەن هیچی تێدا نییە
یادگارییەکان خۆ بەفر نین زوو بتوێنەوە
تا من مابم تا تۆ مابی هەر دەمێننەوە
بۆ لێم ناپرسی بۆ لێم ناپرسی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More