
نیوەشەوە دنیا خامۆش دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
ئاهەنگێکی گیان پەروەرە شادی هێنە خەفەتبەرە
ئاهەنگێکی دڵنەوازە تارە ڤیۆڵۆنە یا سازە
نا نا ئاهەنگی بلوێرە جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە
هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە کە بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتووی لەسەر ئاوهەڵدێر قامکان دەبزێوی لە بلوێر
ئاغاش بە نۆکەر ناگری وەک من لە داخا نامری
لەگەڵ تەبیعەت هاودەمی شادی، بە کەیفی، بێ غەمی