
By - لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî
نیوەشەوە دنیا خامووش گیانە ئەمن دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
تارە عوودە سازە ئاهەنگێکی دڵنەوازە
نا نا ئاهەنگێکی بلوێرە جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە
ئەرێ ئاهەنگێکی گیان پەروەرە گیان شادی هێنە دەی خەفەتبەرە
تارە عوودە سازە ئاهەنگێکی دڵنەوازە
نا نا ئاهەنگێکی بلوێرە جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە
ئەرێ لەگەڵ تەبێعەت هاودەمی تۆ هاودەمی
گیانا شادی، بە کەیفی وەڵا بێ خەمی
تارە عوودە سازە ئاهەنگێکی دڵنەوازە
نا نا ئاهەنگێکی بلوێرە جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە