
باڵا – عەبدوڵڵا پەشێو
By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
لەوەتی من هەم، سەرنجم داوە
ڕێگەی گوڵگوڵی
تەخت و بەخت و کام
بە بن کەوانەی تاقێکدا دەڕوا
کە نەویترە لە خاچی باڵام
من قەت دەسکاری بەژنی خۆم ناکەم
هەتا ئەو ڕۆژەی سەر دەنێمەوە
نەمام بووم
زریان نەیچەماندمەوە
خوایە، بە پیری… نەچەمێمەوە
کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە