
بیستوومە شیرینیت دەخورێ
لەسەر دڵم بوو بە گرێ
ئاهی من بەدکارمان بمرێ
ئەی وەی وەی وەی بارانە
وەک قومری سەرباڵم شینە
دەچریکێنم بەم هاوینە
ئەسمەران خوێنیان شیرینە
ئەی وەی وەی وەی بارانە
بیستوومە دەڵێن تۆراوی
بە بەژنت وێنەی لەولاوی
بەدکارمان ڕەش بێت هەناوی
ئەی وەی وەی وەی بارانە
وەک قومری سەرباڵم شینە
دەچریکێنم بەم هاوینە
ئەسمەران خوێنیان شیرینە
ئەی وەی وەی وەی بارانە
تەنیا گوڵەکەی سەحرای چینم
دەمەوێت تاوێک بتبینم
جا دەرچێت گیانی شیرینم
ئەی وەی وەی وەی بارانە
وەک قومری سەرباڵم شینە
دەچریکێنم بەم هاوینە
ئەسمەرن خوێنیان شیرینە
ئەی وەی وەی وەی بارانە
تەنیا گوڵەکەی لە بۆکانی
شۆخ و شەنگ و مێهرەبانی
ماشەڵا شیرین زۆبانی
ئەی وەی وەی وەی بارانە
چاوم بە چاوە کاڵەکەت
لێوم بە لێوە ئاڵەکەت
ببینم خەت و خاڵەکەت
ئەی وەی وەی وەی بارانە