site loader
Song image
ئەی ئەمان ئاخری زەمانە – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

دەسماڵ حەریری سوورە ئەی هاوار قەدی دەڵێی بلوورە
هیچ ڕۆحمم پێ ناکا گیان و گیان کافرە و لە خودا بە دوورە
قسە دەکا بە زاری جوانێ ژن دەڵێی ساز و سەمتوورە
ئەی ئەمان، یار ئەمانە و گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە

دەسماڵ حەریری ئابی ئەی هاوار عەمر و چاوەکەم ڕابی
دە بڕۆ بابانت شێوێ شۆڕەژن زووم زانی بۆ من نابی
ئەی ئەمان، یار ئەمانە و گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە

چاوت ئەستێرەی شەوێ ئەی هاوار کوڵمەت دەندووکی کەوێ
باسکم بۆ بکە بە سەرین شۆڕەژن بە جووت خەومان لێ بکەوێ
ئەی ئەمان، یار ئەمانە و گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە

دەسماڵ حەریری سادە شۆڕەژن نە عەیبە نە ئیرادە
بمکوژە بە شەرت جوانێ ئەی هاوار ڕووبەندت بۆ من لادە
ئەی ئەمان، یار ئەمانە و گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە

لەسەر پردێ گرتیان لەنگەر دەستێ نیزامی خۆڵ بەسەر
لنگیان دامێ دەستەوخەنجەر بۆ تۆ نەمام ڕەش ئەسمەر
ئەی ئەمان، یار ئەمانە و گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە

سنگ بەفری کەلیخانە ئەی هاوار یارم دەڵێی جەیرانە
نەخۆشم بۆ لێوئاڵێ ئەی هاوار دەڵێی خەرمانی گوڵانە
ئەی ئەمان، یار ئەمانە و گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە

بەفری بە بای باریوی ئەی ئەمان وەک سوورە گوڵێ خەمڵیوی
لە دوێنێوە نەمدیوی نۆجوان گیان لێی گەڕێ دەم هەتیوی
ئەی ئەمان، یار ئەمانە و گوڵ ئەمانە و ئاخری زەمانە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More