site loader
Song image
ئەگەڕێمەوە – شوان قەرەداغی

By - چریکەی کورد

ئەگەڕێمەوە من بۆ وڵاتەکەم
لە گێژی دەریا دوژمنی بێباک
بە تێکۆشانی سەختی بێوچان
ئەگەڕێمەوە من ئەگەڕێمەوە

دوژمن پێی خۆش بێ
یان پێی ناخۆش بێ
بۆ وڵاتەکەی زین و کاکە مەم
ئەگەڕێمەوە من ئەگەڕێمەوە

ئەگەڕێمەوە من بۆ ناو دێکەی خۆم
ئاشکرا ئاوێ لە زەوییەکانمان
هەڵەقوڵێنمەوە من هەڵەقوڵێنمەو
باخ و بێستانم ئەبووژێنمەوە
ڕەگی مەینەتی دوورە وڵاتی
ئەڕەوێنمەوە من ئەڕەوێنمەوە

دوژمن پێی خۆش بێ
یان پێی ناخۆش بێ
بۆ وڵاتەکەی زین و کاکە مەم
ئەگەڕێمەوە من ئەگەڕێمەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More