site loader
Song image
ئەم دڵەم – عەدنان کەریم

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

ئەم دڵەم وا دیارە مەیلی ڕووی گوڵی یاری هەیە
بولبولئاسا بۆیە دایم ناڵە و زاری هەیە
گەر لەدەس جەوری ڕەقیبان من بناڵم حەق نییە
چونکە مەعلوومە کە گوڵ بوو، دائیمە خاری هەیە

وا لە عەشقی پەڕتەوی سەر کوڵمی ئاڵت چاوەکەم
سینەکەم شوعلە و بڵێسەی کوورەیی ناری هەیە
فەرموو بێرە حوجرەیی دڵ خەڵوەتە بۆ بەزمی تۆ
غەیری تۆ قوربان نە نامەحرەم نە ئەغیاری هەیە

ئەشکی چاوم وا لە حەسرەت لەعلی لێوت دەمبەدەم
جارییە و سوور و سوێرە، ڕەنگی گوڵناری هەیە
دڵ لە خەوفی زوڵفی تۆ بۆ گەنجی ڕووت ڕێگەی نییە
چونکە دەوری ئەو تەلیسمە جووتێ ڕەشماری هەیە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More