
By - حەمە قوتو
ئەم ئێوارەیە بەهارە شاد بۆنی گوڵ و گوڵزارە
یارم دەچێتە سەفەرێ ئاگای لێ بێ شێخی بیارە
ئەم ئێوارەیە پاییزە خێڵ بەرەو گەرمیان عەزیزە
یاری من لەو خێڵە دایە ئاگاداری بێ خودایە
ئەم ئێوارەیە زستانە گیانم لەو ماڵە میوانە
ئەم ئێوارەیە زستانە ڕۆحم لەو ماڵە میوانە
تاکوو بابی پێی نەزانێ ئاگای لێ بێ ئەو قورئانە
ئەم ئێوارەیە هاوینە یارم چەن جوان و شیرینە
باڵای یارم وەک چنارە ئاگای لێ بێ شێخی بیارە
ئەم ئێوارەیە بەهارە شاد بۆنی گوڵ و گوڵزارە
یارم دەچێتە سەفەرێ ئاگای لێ بێ شێخی بیارە

By - عادڵ هەورامی Adil Hewramî
ئەم ئێوارەیە پاییزە خێڵ بەرەو گەرمیان ئازیزە
یارەکەم لەو خێڵە دایە ئاگاداری بێ خوایە
ماڵیان لە سیلەی قەڵاتێ یار بچکۆل تازە دەگاتێ
گەورە بێ ماچمان دەداتێ شێتی کردووم دەم نایگاتێ
ئەم ئێوارەیە هاوینە یارەکەم دوو چاوی شینە
ئاگاداری باڵاکەی بێ شێخەکەی ماڵ لە مەدینە
خەڵکینە جەرگم کون کونە خەڵکی سنەم لێ دوژمنە
چوونکە ئەو گوڵە یاری منە شێتی کردووم نازی سنە
ئەم ئێوارەیە بەهارە شار بۆنی گوڵ و گوڵزارە
ئاگاداری باڵاکەی بێ شێخەکەی ماڵ لە بیارە
رۆژێکی دەمەوبەیانی هات بۆ لام بە لەنجەی جوانی
ئەمنیش بەڵێنم پێ داوە ئەمساڵ دەیکەم بە هەورامی

By - حەسەن زیافەتی
ئەم ئێوارەیە پاییزە خێڵ بەرەو گەرمیان ئازیزە
یارەکەم لەو خێڵە دایە ئاگاداری بێ ئەو خوایە
ماڵیان لە سیلەی قەڵاتێ ئەو چڵە تازە دەگاتێ
ماڵیان لە سیلەی قەڵاتێ یار بیچکۆل تازە دەگاتێ
گەورە بێ ماچمان دەداتێ شێتی کردووم دەم نایگاتێ
ئەم ئێوارەیە هاوینە یارەکەم دوو چاوی شینە
ئاگاداری باڵاکەی بێ ئەو شێخەی ماڵ لە مەدینە
خەڵکینە جەرگم کون کونە خەڵکی بۆکان لێم دوژمنە
چوونکە ئەو گوڵە یاری منە شێتی کردووم نازی شنە
ئەم ئێوارەیە بەهارە شاد بۆنی گوڵ و گوڵزارە
ئاگاداری باڵاکەی بێ شێخەکەی ماڵ لە بیارە
رۆژێکی دەمەوبەیانی هات بۆ لام بە لەنجەی جوانی
ئەمنیش بەڵێنیم پێ داوە ئەمساڵ دەیکەم بە بۆکانی