
ئەمیرەکەم دڵگیرەکەم
بەهارت لێ شەرمەزارە
گوڵی گیانە یەخسیرەکەم
تیرت لە دڵ سەد هەزارە
تۆ لە دووری من لە دوورم
بەمجۆرە خۆشە دڵداری
ناچار لە ئەشکم ئەبوورم
بێ گرین بۆشە دڵداری
ئەمیرەکەم دڵگیرەکەم
بەهارت لێ شەرمەزارە
گوڵی گیانە یەخسیرەکەم
تیرت لە دڵ سەد هەزارە
مەڕەنجێنە مەفەوتێنە
کاتی خەندە و پێکەنینە
پەڕ و باڵم مەسووتێنە
گڕی دڵداری بە تینە
ئەمیرەکەم دڵگیرەکەم
بەهارت لێ شەرمەزارە
گوڵی گیانە یەخسیرەکەم
تیرت لە دڵ سەد هەزارە
چاوی مەستت گەلاوێژن
کوڵمەکانت قەندی شیرین
مژە و ئەبرۆت تیرهاوێژن
لەبت خونچەی گوڵی ڕەنگین
ئەمیرەکەم دڵگیرەکەم
بەهارت لێ شەرمەزارە
گوڵی گیانە یەخسیرەکەم
تیرت لە دڵ سەد هەزارە