
By - ئەسعەد قەرەداغی
قوربانت بم ئەی بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ مەجنوونە و لەیلی دەوێ
ئەی خودا لەم ئاگربارانە بارانە بارانە
یار بە بێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە چاوجوانە
لەگەڵ تۆمە چاوی چاوم
لەسەر تۆ زۆریان لێداوم
لای من وایە خەڵات کراوم
ئەی خودا لەم ئاگربارانە بارانە بارانە
یار بە بێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە چاوجوانە

By - ئەسعەد قەرەداغی
کۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەش
ئاسمانی شینی گرتووەتە باوەش
سەرپۆشی لوتکەی بەفری زۆر سپی
بە دارستان ڕەش ناودۆڵی کپی
جۆگەی ئاوەکان تیایا قەتیس ماو
هەر ئەڕۆن ناکەن* پێچی شاخ تەواو
کۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەش
ئاسمانی شینی گرتووەتە باوەش
کۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەش
ئاسمانی شینی گرتووەتە باوەش
هاوار و هاژەی کەف چەڕێنی چەم
بۆ تەنیایی شەو لایەلایەی خەم
توولەڕێی باریک تووناوتوون پشکن
ڕێبوار ئەخاتە ئەندێشيی بێ بن
ناو ڕێگا تەق تەق لاڕێ بەردی زل
کە هێشتا گەردوون پێی نەداوە تل
کۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەش
ئاسمانی شینی گرتووەتە باوەش
گا سەرەوژوورە گا سەرەوخوارە
تاڵی و شیرینیی دنیای ڕێبوارە
پێش ئەوەی بگەی بە ئاواتی دێ
ئەکشێتە ناو باخ توولەماری ڕێ
شنەی سێبەری داری گوێز و توو
ئەسڕێ ئارەقی ڕێبواری مانوو
کۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەش
ئاسمانی شینی گرتووەتە باوەش
*= لە هۆنراوەی مامۆستا گۆراندا “ناکەن” هاتووە بەڵام گۆرانیبێژ بە هەڵە بە “ناگەن” دەیخوێنێت

By - ئەسعەد قەرەداغی
تەنکە مەڕۆ لە دواتم
ڕووتم نەدیوە تەنکە گیان عاشقی باڵاتم
تەنکە کچێ تەنکە ئەرێ تەنکە مەڕۆ لە دواتم
ڕووتم نەدیوە تەنکە گیان عاشقی باڵاتم
تەنکە کچێ تەنکە گیان
فەلەک شێوەی تۆی لە کوێ هێناوە؟
لە مانگ شیرینتر نەخشەی کێشاوە
تەنکە کچێ تەنکە ئەرێ تەنکە مەڕۆ لە دواتم
ڕووتم نەدیوە تەنکە گیان عاشقی باڵاتم
تەنکە کچێ تەنکە گیان
هەستە بێرە لام قەت مەڕۆرەوە
غەمی سەد ساڵەم لەبیر بەرەوە
تەنکە کچێ تەنکە ئەرێ تەنکە مەڕۆ لە دواتم
ڕووتم نەدیوە تەنکە گیان عاشقی باڵاتم
تەنکە کچێ تەنکە گیان

By - ئەسعەد قەرەداغی
بە ڕەنگی زەرد و شێوەی دەست و شمشاڵی کزا دەروێش
حەزم کرد بەستەیەک ببیەم سەراسەر حوزن و ماتەم بێ
لە سیماتا بەدیم کرد ھەیکەلی عومرێکی حەسرەتکێش
وەھا دیارە کە بەختت ئاشیانی بولبولی خەم بێ
بەڵێ دیارە لەناو قەومی بەسیتا قەدری سنعەتکار
وەکوو عەکسی قەمەر وایە لەناو حەوزێکی لیخندا
بەڵام تەختی ڕوفاھ و تاجی حورمەت میللەتی ھوشیار
بە ئوستادێ ئەدا وەک تۆ لەناو شمشاڵی کونکوندا
نە حەرفی مەکتەبێکت خوێند، نە ئوستادێ پەلی گرتی
سیرف بەرزیی زەکا ئەم سنعەتەی فێر کرد بە شمشاڵت
ھەموو وەزنێکی گۆرانی، لە توولانی ھەتا کورتی
بە سەرپەنجەی ھونەر کردت بە دیلی کۆششی زاڵت
ئەوەندەم بیست لە مۆسیقا خرۆشی ڕۆحی بێگانە
میزاجی کوردەواریم تێک چووە ئەی دەروێش عەبدوڵڵا
دەخیلت بم دەسا بەو لاوک و ئای ئای و حەیرانە
شەپۆلی زەوقی میللی پڕ دەروونی مات و چۆڵم کە
بە ڕەنگی زەرد و شێوەی دەست و شمشاڵی کزا دەروێش
حەزم کرد بەستەیەک ببیەم سەراسەر حوزن و ماتەم بێ
لە سیماتا بەدیم کرد ھەیکەلی عومرێکی حەسرەتکێش
وەھا دیارە کە بەختت ئاشیانی بولبولی خەم بێ
Be rengî zerd û şêwey dest û şimşalî kiza derwêş
Hezim kird besteyek bibyem seraser huzn û matem bê
Le sîmata bedîm kird heykelî omrêkî hesretkêş
Weha diyare ke bextit aşiyanî bulbulî xem bê
Belê diyare lenaw qewmî besîta qedrî sinetkar
Wekû eksî qemer waye lenaw hewzêkî lîxinda
Belam textî rufah û tacî hurmet mîletî huşyar
Be ustadê eda wek to lenaw şimşalî kunkunda
Ne herfî mektebêkt xwênd, ne ustadê pelî girtî
Sîrf berzîy zeka em sinetey fêr kird be şimşalit
Hemû weznêkî goranî, le tûlanî heta kurtî
Be serpencey huner kirdit be dîlî koşî zalit
Ewendem bîst le mosîqa xiroşî rohî bêgane
Mîzacî kurdewarîm têk çuwe ey derwêş Ebdula
Dexîlit bim desa bew Lawk û ay ay û Heyrane
Şepolî zewqî mîlî pir derûnî mat û çolim ke
Be rengî zerd û şêwey dest û şimşalî kiza derwêş
Hezim kird besteyek bibyem seraser huzn û matem bê
Le sîmata bedîm kird heykelî omrêkî hesretkêş
Weha diyare ke bextit aşiyanî bulbulî xem bê