site loader
Song image
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا – لەیلا فەریقی

By - لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî

ئه‌زیزم بۆچی تۆراوی له‌ خۆڕا؟
چ قه‌وماوه‌، دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
ئه‌تۆ وا زوو له‌ بیرت کردم ئه‌مما
فه‌رامۆشت نه‌که‌م شه‌رته‌ له‌ گۆڕا
له‌ من ڕا خۆ خه‌تایه‌ک ڕووی نه‌داوه‌
ئه‌دی بێ مه‌یلی بۆچ ڕوویدا له‌ تۆ ڕا
ئه‌سیری که‌زیه‌ته‌ کۆتری دڵی من
ده‌بێ حاڵی چ بێ کۆتر له‌ تۆڕا؟

سه‌ر و ماڵ و که‌ماڵ و بیر و هۆشم
له‌ نه‌ردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا
له‌ چاوم دێ به‌ خوڕ فرمێسکی خوێنین
که‌چی ئه‌م گۆمه‌ خوێنه‌ هه‌ڵنه‌چۆڕا
من و لاشه‌ی په‌پووله‌ ماینه‌وه‌ و به‌س
شه‌وی دووری، شه‌میش تواوه‌ له‌ خۆڕا

Ezîzm boçî torawî le xora
Çi qewmawe, dilî to boçî gora
Eto wa zû le bîrit kirdim ema
Feramoşit nekem şerte le gora
Le min ra xo xetayek rûy nedawe
Edî bê meylî boç rûyda le to ra
Esîrî kezyete kotrî dilî min
Debê halî çi bê kotir le tora

Ser û mal û kemal û bîr û hoşim
Le nerdî îşqî toda pakî dora
Le çawim dê be xur firmêskî xwênîn
Keçî em gome xwêne helneçora
Min û laşey pepûle maynewe û bes
Şewî dûrî, şemîş twawe le xora

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More