
ئەوشۆ شەوی بەدرە، شەوی بەدرە
هەڵدێت لەیل و قەدرە، لەیل و قەدرە
من لە خۆم دەگرم نەدرە و دەگرم نەدرە
ئەرێ ناز هەی ناز توخدا ناز مەکە
بگرە سێوەکەت چاوجوان بانگەواز مەکە
ئەوشۆ شەو بەهارە، شەو بەهارە
یارم سیمین عوزارە و گوڵ عوزارە
لەبەر چیم لێ بێزارە، لێ بێزارە
ئەرێ ناز هەی ناز نەشێوێ نازت
من بە ماشێنی جیمس جوانێ دێم بۆ پێشوازت
ئەوشەو شەوی خۆشە، شەوی خۆشە
با دانیشین لە حەوشە، کچێ لە حەوشە
لە بەینی گوڵ و وەنەوشە، گوڵ و وەنەوشە
ئەرێ ناز هەی ناز توخدا ناز مەکە
بگرە سێوەکەت جوانێ بانگەواز مەکە
ئەوشۆ شەو زریانە، شەو زریانە
یاری من مێهرەبانە و میهرەبانە
ئێستا لە جێژوانە، وەی لە جێژوانە
ئەرێ ناز هەی ناز توخدا ناز مەکە
بگرە سێوەکەت چیدی بانگەواز مەکە
بێستوون ئێستاش کە وەختێ لالەی لێ سەوز ئەبێت
باسی خوێنی دیدە و داغی دڵی فەرهاد ئەکا