
By - ئەحمەد بەرزنجی
قوربانت بم ئەی بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ شەیدایە و لەیلی دەوێ
ئەی کافر بۆ پیرت کردم
دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
بۆ دڵەی پڕ خەیاڵی من
عالەم نانوێ لە ناڵەی من
ئەی هاوار بۆ پیرت کردم
هەر چەند دەکەم فیکر و ئەندێشێ
تەوەلام لە خزم و خێشێ
لەو ئیشقە بوومە دەروێشێ
ئەی فەلەک بۆ وات لێکردم
یاری نابینم لە کەسدا هۆزی یاران چوونە کوێ؟
دابی دۆستی کەی تەواو بوو دۆستی جاران چوونە کوێ؟
خدری پێ پیرۆز لە کوێیە بۆچی لێڵە ئاوی ژین
رەنگی گوڵ وەک خۆی نەماوە بای بەهاران چوونە کوێ؟
قوربانت بم ئەی بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ شەیدایە و لەیلی دەوێ
ئەی کافر بۆ پیرت کردم
سپاس بۆ خاتوو لەیلا

By - ئەحمەد بەرزنجی
نەسیمەکەی ساردی پاییزی چ بێڕەحمی چ دڵبەردی
سووریی گوڵ و سەوزیی گوڵزاران ئەبەی تۆ ڕوو بە ڕەنگ زەردی
دە پاییز بەسیە ئازارت خودایە کوانێ بەهارت
بە نەغمەی شاد و مەستانت هەزاران سوبح و شەو بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان بە جەورت بولبولت تاران
مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری گوڵاڵەی گەشت و هەوری ڕەش
مەکە دێوانە بولبول ئەتۆ بە یەکجاری لە ژین بێبەش
دە پاییز بەسیە ئازارت خودایە کوانێ بەهارت
دە پاییز بەسیە ئازارت خودایە کوانێ ئازادت
بە نەغمەی شاد و مەستانت هەزاران سوبح و شەو بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان بە جەورت بولبولت تاران

By - ئەحمەد بەرزنجی
شەدەلارەکەی چاوخومارم ئیشوەدارم مریەمێ سابڵاغی
تاقە گوڵەکەی نێو گوڵزارم تەنیا یارم مریەمێ سابڵاغی
با شەو من لە لای بم با لە لات بم من لە لات بم مریەمێ سابڵاغی