site loader
Song image
ئێوارەیە – ئاڵا عومەر

By -

ئێوارەیە و گڤەی با دێ
هەور ئاسمانی گرتووە
ئێوارەیە و داری پایز
ئاهەنگی مردن ئەگێڕێ
گەڵا سەرچۆپی گرتووە

ئێوارەیە و تاوێکی تر گۆڕەکەی ئەگرمە باوەش
ئیوارەیە و لێی ئەپرسم ئاخۆ شەوان سەرمای نابێ؟
سڵ ناکا لە گرمەی هەور و لە لوورەی باڕەش؟
لە گرمەی هەور و لە لوورەی باڕەش؟

هۆنراوە: محەمەد عومەر عوسمان (ژنەڕاڵی پایز)

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئێوارەیە – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

ئێوارەیە و بەرەو غوربەت
سەفەر لە بەرم باوانم
سۆمای هەمیشە نازداری
پڕ لە ناسۆری چاوانم
شەوە شەوە ئاخ کە شەوە
چاوی دنیا گشت لە خەوە
هەر من نەبێ بیر و هۆشم
سەوداسەری باڵای ئەوە

هەردوو چاوم وەک ئاوی مەنگ
لە سەر ڕێگات قەتیس ماوە
چۆن خەم نەخۆم باوانەکەم
کۆرپەی دڵم بەجێماوە
شەوە شەوە ئاخ کە شەوە
چاوی دنیا گشت لە خەوە
هەر من نەبێ ئاه و ناڵەم
تێکەڵ ئاه و ناڵەی ئەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More