
By - چریکەی کورد
ئێرە کوردستانە لانکۆڵەی شێرانە
ئێرە کوردستانە خاکی دلێرانە
جێگای باوباپیرانە
جێژوانی کوردزمانە
جەژنی ئێمەی کوردان تەنها هەر نەورۆزە
ساڵی نوێی کوردە جەژنێکی پیرۆزە
ئێرە کوردستانە لانکۆڵەی شێرانە
ئێرە کوردستانە خاکی دلێرانە
جێگای باوباپیرانە
جێژوانی کوردزمانە
بە درێژایی مێژوو هەر داگیرکراوین
زیندووین و نەمردووین بە کوردی ژیاوین
ئێرە کوردستانە لانکۆڵەی شێرانە
ئێرە کوردستانە خاکی دلێرانە
جێگای باوباپیرانە
جێژوانی کوردزمانە
ڕۆژهەڵات ڕۆژاوا جێژوانی کوردانە
باکوور بێ یان باشوور خاکی کوردستانە