
By - ئێحسان زیرەک
کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەی وەی مێرگینە تێکڕا دێنەوە بۆ کانی
لەبەر خاتری یاری خۆم بە دین و بە ویژدان ئاوەدان بێ سلەیمانی
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای بکەم دەربچی گیانی شیرینم
ئەوا یاڕەبی مەرگت نەبینم
کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن بیزایە
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ بوون خاڵی لەیلایە
لەوەتە ئەو کچەم دیوە گیانە من کەسم وەبیر نایە
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای بکەم دەربچێ گیانی شیرینم
ئەوا یاڕەبی مەرگت نەبینم
چاوەکەم چاوت هەڵێنە سورمەی چاوم ئەتۆی
تاوسی باغی بەهەشتی یان بە عەمدەن وا دەڕۆی
عالەمم گرتووە بە شایەت کۆڵەکەی دینم ئەتۆی
عاشق و مەعشوق چلۆن وایە دەمکوژی خوێنم دەخۆی
کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن کەنێرێ
لەبەر یاری خۆم بە دین و بە ویژدان ئەمن هاتمە هەولێرێ
عاشقی باڵابەرزێ بووم گیانە تێکڕا با بڵێن بە خێرێ
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای بکەم دەربچێ گیانی شیرینم
ئەوا یاڕەبی مەرگت نەبینم

By - ئێحسان زیرەک
وەکوو کوێستانی بێستوون دایمە سەرم بەتەمە
تەعجب لە یار دەمێنم وەڵا دەرحەق من مەیلی کەمە
یارم ئیجازەم بدا وەی وەی ماچ کەم ئەو لێو و دەمە
گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ
گەوهەرێ ماڵم گەوهەرێ وەی وەی
سینگت حەوزی کەوسەرێ
لەگەڵ یار قەولمان بەستووە بەهار بچینە کانییە قەمتەرێ
ئاورت لە من بەرداوە چیبکەم خوێنت مژیم ئەسمەرێ
وەکوو کوێستانی بێستوون ئاوا سەرم خاڵخاڵە
لە چەرخی داوی گەردوون هاوار دڵم دەکا سکاڵە
عاشقی قەد و باڵای بووم وەڵا خوێن شیرین و چاوی کاڵە
گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ
گەوهەرێ جوانێ گەوهەرێ وەڵا
سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشترە لە ئاوی زەمزەم ئەسمەر حەجاجی دەچنە سەرێ
داوام لێ کرد بۆ ماچێ چیبکەم نزیک بوو ئابڕووم بەرێ
خۆ من کوێستانی لەند نیم بێنم کارگ و ڕێواسان
هیچ من کارخانەجاڕ نیم هاوار دام دەنێن بۆ قسە و باسان
عاشقی دوو چاوی جوانم حەیات دەیفڕێنم سووک و هاسان
گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ
گەوهەرێ ماڵم گەوهەرێ وەی وەی
سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشترە لە ئاوی زەمزەم ئەسمەر حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای ماچێکم لێ کرد چیبکەم وەخت بوو ئابڕووم بەرێ