site loader
Song image
باخ بی بەرگ و بەرم – ئیسمائیل سابوور

By - ئیسمائیل سابوور

باخ بی بەرگ و بەرم فەسڵ گەڵاڕیژانمە

ڕووژ و شەو تەنیام و دایم خیڵێ غەم مێهمانمە

تا لە ڕۆخسارم بشووری گەردێ دڵگیریگ شەوی

چاوەڕێی هەورێ وەهارم حەسرەتێ وارانمە

دارێ خوشکێ بی بەرم کەس فکرێ ئسپارم نیەکەی

باخەوان لیم نائومیدە نەوبەتێ سزیانمە

سەرچەمەن خاڵی لە بەزمێ عەیش و نووشێ عاشقان

چوار فەسڵم چۊ یەکە دایم گەڵاڕیژانمە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بێ وەفا – ئیسمائیل سابوور

By - ئیسمائیل سابوور

بێ قەرار ماوم شەیدا هەموو کات ئاوارە
یاری چاوشیرین بێ گوناە لە لێم بێزارە
غونچەی ژیانم پەڕپەڕ بوو
شادی و ئومیدم بێ سەمەر بوو
بێ وەفا تەرکی کردم
گوڵی ئاواتی بردم
مام بە تەنیا

وەرە لام چاوئەستێرە بۆچی وا لێم زیزی
قەسدی گیانم ئەر تۆ بکەی هەر بۆم عەزیزی
بیمارم بۆ گوڵ دەرمانم کە
بە تیری موژگان دڵشادم کە
بێ وەفا تەرکی کردم
گوڵی ئاواتی بردم
مام بە تەنیا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ڕۆژگارێکی چەند تاریکە- ئیسمائیل سابوور

By - ئیسمائیل سابوور

ڕۆژگارێکی چەند تاریکە شار هەوری ڕەش دایپۆشیوە
تەنیا تروسکەی هیوایێک ڕووناکی بە شار بەخشیوە
شەوان بە دیار چاوانی تۆ و ئەم خاکە وا ئێشک ئەگرم
هەر بۆ خۆشەویستیی ئێوە گۆرانی ئەڵێم تا ئەمرم

ئەی نیشتیمان خۆت دەزانی یەکەم هەنگاو چەندە سەختە
من ڕێبواری ئەو هەنگاوەم ڕێگاش بەستەڵەکە و سەختە
چاوەکانم خۆشم ئەوێی هەر بە چەشنی نیشتیمانم
بێ ئەوین و عەشقی ئێوە مانا نابەخشێ ژیانم

کێ ئەتوانێ عەشقی خاکم لە ڕۆحم جیا بکاتەوە
کە دواجار، تەنیا ئەم خاکە، ئامێزم بۆ ئەکاتەوە
مەمڕەنجێنە کوا دڵی من هی زیزبوونە، هی ڕەنجانە
هۆگرت بووم کەی ئەتوانم بێ ئەوینت بژیم گیانە
دڵم پڕە و من ئەمەوێ زۆر شت بڵێم و ناتوانم
لە باسکردن نایە هەرگیز زامەکانی نیشتیمانم

ڕۆژگارێکی چەند تاریکە شار هەوری ڕەش دایپۆشیوە
تەنیا تروسکەی هیوایەک ڕووناکی بە شار بەخشیوە
شەوان بە دیار چاوانی تۆ و ئەم خاکە وا ئێشک ئەگرم
هەر بۆ خۆشەویستیی ئێوە گۆرانی ئەڵێم تا ئەمرم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
یارەکەم چاوی شینە – ئیسمائیل سابوور

By - ئیسمائیل سابوور

یارەکەم چاوی شینە ئاواتی دڵ و دینە
دەمی بە پێکەنینە بۆیە لە دڵ شیرینە*
بەخوا خۆشم دەوێ دەردی لە من کەوێ
حەڵاڵی خۆمە بێ ئەو دونیام ناوێ

ئەڕا وەفا نەکردی سوڵح و سەفا نەکردی
دڵێ شکەستە باڵم لە غەم ڕەها نەکردی
کاشکی موبتەڵا بید وە دەردێ من
یەخەت بگرێ ئاهێ سەردێ من

بولبولم پەروانە نیم حەز بە سووتانم مەکە
کافری عیشقت منم تۆ موسڵمانم مەکە
بەخوا خۆشم ئەوێ دەردی لە من کەوێ
حەڵاڵی خۆمە بێ ئەو دونیام ناوێ

*= لێرەدا گۆرانیبێژ شتێکی دیکە دەڵێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More