site loader
Song image
تۆز دەکا – ئیبراهیم فەتاحی

By - ئیبراهیم فەتاحی Îbrahîm Fetahî

کشتی دەڵێی مەرەزی سپی دەڵێی کاغەزی
داوای دوو ماچم لێ کرد دەیگوت هەتیو دەمگەزی
بە قوربانی چاوی بێ سەد موغازەی سەقزی
لەسەر چی لە من تۆرای لەسەر چی لە من زیزی
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ کانی جحێڵان ئاڵۆز دەکا

ئەرێ هۆ سەرکورتێی ئەلمانی
کەوتوومە سەرگەردانی وەباڵ بە ئەستۆم جوانی
نایەی پێکەوە جووت بین سەردەشتی یا لاجانی
بە تورجان قایل نابێ شەرت بێ دەبمە بۆکانی
تۆز دەکا تۆز دەکا نەختە نەختە دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام بۆ کانی خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا

ئەرێ ماڵمان لە ماڵیان دوورە
بەلەکی دەڵێی توورە
بە مسقاڵی دەفرۆشێ کافرەی لەخودا بەدوورە
قسان دەکا بە زاری دەڵێی عوود و سەنتوورە
داوای دوو ماچم لێ کرد دەیگوت سمێڵت زوورە
تۆز دەکا تۆز دەکا نەختە نەختە دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ کانی بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا

ئەرێ لەسەر کانیە کەڵانتەر لەتلەتم کەن بە خەنجەر
سەیری قەدەم لێدانی وەک نیزامی سەد عەسکەر
حەوت فرسەخم لێ دوورە هاتم بە شەمەندەفەر
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا

ئەرێ مانگی لەنێو وەستاوی
سۆنەی گەردن مراوی کێ بەردی پێ بەرداوی
سەروماڵم دەفرۆشم ئەگەر هەڵبێنێ چاوی
تورجانی بۆ دەفرۆشم شەش دانگی شیلاناوی
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ کانی جحێڵان ئاڵۆز دەکا

ئەرێ خاکی دنیام بەسەری زێڕی هەژدە عەیاری
سپی دەڵێی مەخمەری
ناوێرم دوو قسەی پێ بکەم ئەوم بە دەردیسەری
نایەی پێکەوە جووت بین توخوا نەمکەی بێبەری
سەفەرێکم کەوتە بەر گەیمە دیار و نادیاری
ئەوا دەچم بۆ بۆکان چت بۆ بێنم بە دیاری
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا

ئەرێ هاتم لە لای ئۆینەچی کەس نازانێ دەڵێم چێ
کەوشەکانت دەماڵم بۆ سەر داوەتێ دەچی
وردەواڵە هەڵدەگرم لە دوای دەبم بۆ چەرچی
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ کانی بۆ حەمام بۆ حەمام بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام جحێڵان ئاڵۆز دەکا

ئەرێ دەردت لە ماڵم کاڵێ کەزیەی بەندی ڕەشماڵێ
پێم عەیبە و پێم ئیرادە بۆی بکەم ماڵەوماڵێ
دەبڕۆ داکت ڕازی کە بابت بۆ من هیچ ناڵێ
سێ گەز بە گەزی جۆڵا باسکم لە گەردنت ئاڵێ
سێ گەز بە گەزی کوردی باسکم لە گەردنی ئاڵێ

ئەرێ زێڕی هەژدە عەیارە نایبینم جاروبارە
لەیلم چارم بێ چارە ڕەبی لێت ممبارەک بێ ئەو کراسە گوڵ هەنارە
ئەی وەی ئاگای لە تۆ بێ سەد جار ئەو شێخەی بیارە
سەقزی بۆ هەرزانە شەش دانگی دیواندەرە
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ کانی خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام جحێڵان لێ ئاڵۆز دەکا

ئەرێ لە جێوە هەی لە جێوە لە باغەکەی بەر دێوە
خودا بمکەی بە سێوێ بچمە باغەڵ خڕێوە
ئەی وەی فرسەندی خەڵکی چ بکەم زۆرم دڵ پێوە
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بەرقەڵا مەڕۆ – ئیبراهیم فەتاحی

By - ئیبراهیم فەتاحی Îbrahîm Fetahî

ئەرێ پەرچەمی لوولت خستووە بە لادا
پەرچەمی لوولت کەوتووە بە لادا
خۆم بۆ سێدارە کردووە ئامادە
مەمکوژە بە ناز پەچەکەت لادە
ئەرێ بەرقەڵا مەڕۆ پشت قەڵا ڕێتە
خەتای خۆم نییە دڵ ئیشتیای لێتە
خانمی تێل بەسەر تۆ حەولی کێتە
خانمی تێل بەسەر تۆ حەولی کێتە

ئەرێ با بچینە سەر وەیس بە تۆبەکاری
با بچینە سەر وەیس بە تۆبەکاری
تۆبە لە گشت شتێ غەیرەز دڵداری
ئەرێ بەرقەڵا مەڕۆ پشت قەڵا ڕێتە
خۆزگە ئەمزانی تۆ حەولی کێتە
خۆزگە ئەمزانی تۆ حەولی کێتە

ئەرێ شەوان شەو ناڵین ڕۆژان ڕۆڕۆمە
شەو و ڕۆژ پەژارەی جووتێ لیمۆمە
خودا خەم نادا من خەمی تۆمە
خودا خەم نادا من خەمی تۆمە
ئەرێ بەرقەڵا مەڕۆ پشت قەڵا ڕێتە
خانمی تێل بەسەر تۆ حەولی کێتە
خەتای خۆم نییە دڵ مبتەلاتە
خەتای خۆم نییە دڵ ئیشتیای لێتە

ئەرێ بانەت بۆ گەڕام تا دار و بێدار*؟؟؟
دەنێرم بۆت بێ بۆی سنجی دار*؟؟؟
بانەت بۆ گەڕام هەمووی دووکانی
بانەت بۆ گەڕام پاکی دووکانی
پەشمەکەی زۆر بوو مەمکی ڕووشانی
پەشمەکەی زۆرە گیانی ڕووشانی
ئەرێ بەرقەڵا مەڕۆ پشت قەڵا ڕێتە
خانمی تێل بەسەر تۆ حەولی کێتە
خەتای خۆم نییە دڵ ئیشتیای لێتە
خەتای خۆم نییە دڵ ئیشتیای لێتە

ئەرێ بە فیدای ماڵەکەی ڕوو لە قەسرت بم
بە فیدای مەیلەکەی کەم و کەسرت بووم
بەرقەڵام مەڕۆ پشت قەڵا ڕێتە
خۆزگە ئەمزانی تۆ حەولی کێتە
خۆزگە ئەمزانی تۆ حەولی کێتە

*؟؟؟= ئەو دوو بەشەمان بەتەواوەتی بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
مریەمێ چەندە جوانی

By - ئیبراهیم فەتاحی Îbrahîm Fetahî

دەردی کەسم نەدیوە وەک ئی من کاریگەر بێ
یاری کەسم نەدیوە ئاوەند گۆشە جیگەر بێ
دەستێ لەو مەمکی دەدەم زوو بزانم باسی سەر بێ
ئەو کچەی دەبەم و دەڕۆم پێنسەد قەرزم لەسەر بێ
مریەمێ چەندە جوانی چەند بەناز و عینوانی
لۆی پشتوێنەکەی شل بوو لۆیێ کەوتە سەر ڕانی
لە ڕێی ئاوێ تووشی بووم شانێکم دا لە شانی
کەس و کارم قەت ناوێ پاکی بێ بە قوربانی
هەر دەڵێی پابێدەیە دێتەوە لەسەر کانی

ئەو دەمەی خەمم زۆرە خەم حازرە لەسەر چاوم
بۆم بانگی دوکتوری کەن دەمرم بە حاستەم ماوم
جوانی وەکوو تۆم نەدی هەفتا میللەت گەڕاوم

بەو خودایەی عالەمیانە ئەو دڵەم بۆی سەرگەردانە
باریکەی نەشمیلانە تیری سەر دە کەوانە
ئەی وەی دەستم لە ملی کە جەرگی کردمە نیشانە
لە ڕێی ئاوێ تووشی بووم بە حاستەم گۆزەی دانا
تێی هاڵام مشتەریانە ماچم کرد ئەو کوڵمانە
مریەمێ چەندە جوانی چەند بەناز و عینوانی
لۆی پشتوێنەکەی شل بوو لۆیێ کەوتە سەر ڕانی
بە قورئان بۆ من چاکی فەقیر و بەستەزمانی
لە ڕێی ئاوێ تووشی بووم شانێکم دا لە شانی
هەر دەڵێی پابێدەیە و دێتەوە لەسەر کانی

هەوری گەواڵ گەواڵە هەی لەو بەختە و لەو بەڵا
ئەمن منداڵی دوێنێم ئەو بە من دەڵێ خاڵە
مریەمێ چەندە جوانی چەند بەناز و عینوانی
لۆی پشتوێنەکەی شل بوو لۆیێ کەوتە سەر ڕانی
بە قورئان خۆشم دەوێ فەقیر و بەستەزمانی

بۆ نایەی نەجاتت دەم لە چنگ ئەو بۆڵە بۆڵە
سووتاوم بووم بە ڕژیە بەو سنگە نەرم و نۆڵە
وەختە شێت و وەحشی بم بەو مەمکە خڕ و خۆڵە
ئەو کچەی دەبەم و دەڕۆم کێم بۆ دەدەن لە تۆڵە

لەبەر ئەو چاوەی دەمرم لەسەر یەکی دادەنێ
شل دەبەستێ پشتێنێ حەقیە حەقیە زیز بێ نەمدوێنێ
بێنە سەد سوێندی بۆ بخۆم ئەمڕۆ جوانترە لە دوێنێ
بێنە سەد سوێندت بۆ بخۆم ئەمڕۆ جوانترە لە دوێنێ
مریەمێ چەندە جوانی چەند بەناز و عینوانی
لۆی پشتێنەکەی شل بوو لۆیێ کەوتە سەر ڕانی
هەر دەڵێی پابێدەیە و دێتەوە لەسەر کانی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More