site loader
Song image
دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە – ئیبراهیم خەیات

By - ئیبراهیم خەیات Îbrahîm Xeyat

دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە و ئێستاکەش ئەناڵێنێ
هەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێنێ

ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشێ، مەگرە لێم چونکە
جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجووڵێنێ

پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
لە ڕووی تۆوە تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ
کە تیشکی ڕۆژ ئەدا زاخاوی پرچی زەردی زێڕینت
لەلام قەوس و قەزەح هیچ ڕەونەق و شەوقێکی نامێنێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم – ئیبراهیم خەیات

By - ئیبراهیم خەیات Îbrahîm Xeyat

خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ
ئەم نیشتمانەم خۆش ئەوێ
تا لێدانی دڵ ئەسرەوێ
هیچ لە بەر چاوم ناکەوێ
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم

ئا ئەم هەوا و ئاو و گڵە
بۆ ژیانم خوێنی دڵە
دڵ کە بولبولی سەرچڵە
شەیدایە بۆ ڕوی ئەو گوڵە
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم

خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ
ئاواتە خوازم سەرکەوێ
ناوی لە ناوا دەرکەوێ
گەشە و ڕووناکی بەرکەوێ
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم

دڵم ئەڵێ، وەک زمانم
خۆشم ئەوێ نیشتیمانم
خۆشەویستی نیشتیمانم
بۆتە سەرلەوحەی ئیمانم
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم

کوردستانە خۆشەویستم
هەتا ماوم ئەیپەرستم
بە جوانی دیمەنی مەستم
هاوار ئەکا هۆش و هەستم
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
پەیمان – ئیبراهیم خەیات

By - ئیبراهیم خەیات Îbrahîm Xeyat

ئێمە گیانێکین لە دوو جەستەدا
وەک شێعر و ئاواز لە یەک بەستەدا
دنیا ناتوانێ لێکمان کاتەوە
مەگەر خوا بۆخۆی بمانباتەوە

ئێمە پەروەردەی یەک خۆڵ و ئاوین
بۆ یەک مەبەست و بۆ یەک پێناوین
لە ناو یەکترا تواوینەوە
ڕێبواری یەک ڕێین جیا نابینەوە
ئێمە گیانێکین لە دوو جەستەدا
وەک شێعر و ئاواز لە یەک بەستەدا
دنیا ناتوانێ لێکمان کاتەوە
مەگەر خوا بۆخۆی بمانباتەوە

پەیمانمان داوە تا لە ژینا بین
بۆ تەنها ساتێ بێ یەکتر نابین
ئەگەر لەو دنیاش زیندوو بینەوە
هەر وەکوو ئێستا یەک ئەگرینەوە
ئێمە گیانێکین لە دوو جەستەدا
وەک شێعر و ئاواز لە یەک بەستەدا
دنیا ناتوانێ لێکمان کاتەوە
مەگەر خوا بۆخۆی بمانباتەوە

یەک بۆ یەکتری خۆراکی گیانین
لە تەنگانەدا بۆ یەک قوربانین
عەشقی پیرۆزی ئێمە وەهایە
هەتا خواوەندیش لێمان ڕەزایە
ئێمە گیانێکین لە دوو جەستەدا
وەک شێعر و ئاواز لە یەک بەستەدا
دنیا ناتوانێ لێکمان کاتەوە
مەگەر خوا بۆخۆی بمانباتەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More