
ئای لەو نازدارە، نازدارە و خاتوون
هەر لە خۆی جوانە نیولیرەی ئاڵتوون
دوگمە و دۆڵاوی بانی سوخمەی ئاڵ
بۆتە پەرژینی جووتێ لیمۆی کاڵ
ئای لەو نازدارە، نازدارە و خاتوون
هەر لە خۆی جوانە نیولیرەی ئاڵتوون
بە ماچ و دوو ماچ لێت نابم ڕازی
لەسەر سینەکەت دەکەم دەسبازی
لە سەر سینەکەت ئەرێ ئەکەم دەسبازی
ئای لەو نازدارە، نازدارە و خاتوون
هەر لە خۆی جوانە نیولیرەی ئاڵتوون
هاتووچوو مەکە لەو بەرهەیوانە
بەو هاتووچووەت ماڵم وێرانە
ئای لەو نازدارە، نازدارە و خاتوون
هەر لە خۆی جوانە نیولیرەی ئاڵتوون