
ئایشیلێ جوانێ تۆی مەریوانی
دانێ ڕانەکەو سەر بنمە بانی
ئەو ڕێزەماڵەی بە ماڵ ئەنگۆوە
هەمووم خۆش دەوێ بە بۆنەی تۆوە
ئایشیلێ جوانێ تۆی مەریوانی
دانێ ڕانەکەو سەر بنمە بانی
تایەک لە زوڵفت هات بەدەستمەوە
بەندی دڵ دەپسێ پێی دەبەستمەوە
ئایشیلێ جوانێ تۆی مەریوانی
دانێ ڕانەکەو سەر بنمە بانی
ئەو دەستەی نەچێ شەو لە گەردنت
چ فایدە لە دوور چاو لێ کردنت
ئایشیلێ جوانێ تۆی مەریوانی
دانێ ڕانەکەو سەر بنمە بانی
دیسان باری خەم نیشتووە لە لێوم
بەزەییەکت بێ بەو دڵەی پەشێوم
ئایشیلێ جوانێ تۆی مەریوانی
دانێ ڕانەکەو سەر بنمە بانی