
ڕۆژهەڵاتی خوێناوی هەر ڕۆڵەی ئەمەگدارتم
بە گیان و دڵ تا ماوم گیانباز و وەفادارتم
کەچی ئێستا بە جەستە دوور لە شەقامی شارتم
لە هەر کوێ بم تا دەژیم دەنگ و سەدا و هاوارتم
وەکوو دایکی شەهیدان تازیەبار و خەمبارتم
وەکوو دایکی شەهیدان خەمبار و تازیەدارتم
خوێنی جەستەی لاوانی بوێر و بریندارتم
دەنگی ڕۆڵەی بێ دایک و بێ ناز و کەس و کارتم
شینگێڕی شەهیدانی هەرمان و شکۆدارتم
شینگێڕی شەهیدانی هەرمان و شکۆدارتم
سوێندم خواردووە بە خاکت بۆخۆم خزمەتگوزارتم
ڕەشپۆشی ماتەمین و دەرد و خەم و ئازارتم
چاوەڕێی دەرکەوتنی هەتاوی پرشنگدارتم
لە ڕێبازی ئەویندا من چوکەڵە ڕێبوارتم
بەڵێن بێ ئەی ڕۆژهەڵات چەقڵی چاوی نەیارتم
لە داخ زوڵمی نەیار و قانوونی شەوپەرستان
هەستاون بە شۆڕشێک بەر عەلەیهی فاشیستان
هەستاوین بە شۆڕشێک بە عەلەیهی فاشیستان
یاری منیش لە ناویان دیارە ئاڵا لە دەستان
ئافەرین لاوەکانم برۆن بەبێ ڕاوەستان
هەزار سڵاو لە خۆتان، سڵاو لە سۆز و هەستتان
ڕۆژهەڵات ئازاد دەبێ نامێنن بەرهەڵستان
ئەوکات کوردانی دەرێش دێنەوە بۆ کوردستان
یاران دوێشە لە خەودا خەونی کوردستانم دی
خەونی کوردستانێکی یەکگرەوە و جوانم دی
پێموابوو لە بەهەشتم خەوێکی هێند جوانم دی
خەونی سەرکەوتنی کورد و لە دوژمن زڕانم دی
خەونی ڕۆژهەڵاتەکەم سابڵاغ و بۆکانم دی
باوەشی گەرمی چوارچرا و ڕۆڵەی قارەمانم دی
شاری شنۆ و سەردەشتم پڕ لە شێرەخانم دی
خەونی ئاربابای بانە سەربەرزی چیاکانم دی
پیرانشار و نەغەدەم وەک ڕۆح و ڕەوانم دی
ورمێ و سەڵماس و ماکۆ، خۆیێ بادینانم دی
خەونی سەقزی خێناوی شەهیدی ژنانم دی
نێو دیواندەرە و پاوەی جێی شێرەمەردانم دی
جوانڕۆ لەگەڵ مەریوان، سنە و کرماشانم دی
نەمردم وا لە ئیلام سەرکەوتنی کوردانم دی
لە تیکاب و کامیاران نەمانی جاشانم دی
هەڵاتنی جاش وەک ڕێوی کلک لەسەرشانم دی
شۆڕش و سەرهەڵدانی نوێ لە خیابانم دی
ئاڵای کوردستانەکەم لە دەس ڕۆڵەکانم دی
میوانداری باشوورم وەک ئەرکی سەرشانم دی
گەلی کوردم پێکەوە، دڵخۆشی ئەوانم دی
خوایە من عەبدی خۆتم گەلێ دەرد و ژانم دی
لە خاکی پیرۆزمدا سووتان و ڕووخانم دی
چەندین فرمێسکی خوێنی دایکی شەهیدانم دی
چەندین پەت و سێدارە و مەرگ و لەداردانم دی
ئاوارەیی و بێکەسی پشت میلەی زیندانم دی
بەسە تا کەی خوایە گیان عومرێک ئازاردانم دی
لە خاکەکەی خۆما مردنی بۆ نانم دی
لە خاکەکەی خۆما مردنم بۆ نانم دی
فەرهادی جوانەمەرگی بەر ڕنووەبەفرانم دی
لەو کاتەوە خنکاوم کە مەرگی ئایلانم دی
لەو کاتەوە خنکاوم ئایلانی بێ گیانم دی
زۆر جار پەشیمان دەبم کە هاتم جیهانم دی
کفر نەبێ لە گەردوون هەزار جار گومانم دی
کوردم بە تاقی تەنیا بەبێ پشتیوانم دی
وەک پشتیوانی کوردان فەقەت چیاکانم دی
وەک پشتیوانی کوردان فەقەت کێوەکانم دی
خوشکێکم شەهید کرا ئاخر چ بوو تاوانی!؟
تاوانی هەر ئەوە بوو کە کورد بوو و کوردستانی!
بە دەم شەهادەتەوە پێکەنین لێوەکانی
بوو بە هێمای ئازادی کیژۆڵەی نیشتمانی
مەرگ بۆ دیکتاتۆر و لەعنەت لە جاشەکانی
ئەوانەی ژینایان کوشت بۆ خاتری قوڕئانی
ڕەبی ماڵیان وێران بێ کوێر بن لە دوو چاوانی
بەڵام ژینا نامرێ مردن ناگاتە شانی
بۆ ئەمری تۆڵە سوورین لەسەر ڕێبازی جوانی
هەموو پێکەوە دەیڵێین هەڵبەستی نیشتمانی
ژینای ئێمە نامری تۆ ڕەمزی بەرخۆدانی
ناوت ئەوەندە بەرزە ورە و هێزی لاوانی
لە گۆڕیشدا چەقڵێکی، لە چاوی دوژمنانی
ئەتۆی هێمای ژیانی، دایک و خۆشکی کچانی

هاتەوە دێتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ کەسم هەی بەو تەیرەم دەڵێن ڕەش داڵە
هاتەوە دێتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ کەسم هەی بەو تەیرەم دەڵێن ڕەش داڵی
ئای بۆ هەر لایێ پێی خۆش بێ دەڕوا ئەی هەزار خۆزگەم وەی بە حاڵی
نازدار بێنە ماچت کەم چاو ڕەش ئەی چونکە گەورە کچی ماڵی
هاتەوە دێتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ کەسم هەی بەو تەیرەم دەڵێن چۆلەکە
ئای بە سەر هەر دارێ دەگاتێ کاکە زوو هێلانەی لێ ساز دەکا
هەی ماڵی ئەو کەسە وێران بێ ئەگەر هێلانەی لێ خرا دەکا

قەسەم بەوەی یاری جوانە خەنەبەندانیەتی
لە نێو جەحێڵان سوڵتانە خەنەبەندانیەتی
کە دەمرێ ساحەب ئیمانە خەنەبەندانیەتی
یار خەنەبەندان هەوری لە ملان شەدە لە ملانیەتی
تۆ تەماشای قەد و باڵای کە زاوا بە حەیرانیەتی
باڵابەرزەی سینە نەرمێ خەنەبەندانیەتی
تەشریفت بێ بۆ بن هەرمێ خەنەبەندانیەتی
هەرچۆنێ یارم بفەرمێ خەنەبەندانیەتی
هەرچۆنێ چاوڕەش بفەرمێ خەنەبەندانیەتی
یار خەنەبەندان هەوری لە ملان شەدە لە ملانیەتی
تۆ تەماشای قەد و باڵای کە دایکی زاوا بە حەیرانیەتی

تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەرێ ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
خاکی کوچەی یارەکەم ئکسیری* ساغی و ژینمە
جوانی ڕوخسار و نیگاهت هێزی ئەژنۆ و تینمە
هەر وەکوو پووش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یاردا
گێژەلووکەش نامفڕێنێ چوونکە کەعبەی دینمە
شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە کوردێ پەشیمان ببمەوە
*= گۆرانیبێژ لێرەدا وشەکە بە هەڵە بێژە دەکات.