site loader
Song image
ئامان لەو قژە زەردە – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

ئێستا کە مرد ئاواتی دڵی تۆ
ئێستا کە مرد ئاواتی تۆ و دڵی هەژاری من
بڵێم
فرمێسکی گەرمی بێ وچان بۆچی لە تۆ هەڵناقوڵێ

ئامان لەو قژە زەردە لەو گەردنە بێگەردە
تەماشا بەژن و باڵای چەندە خاوێن و وردە

هاوار چی بوو نازانم گڕی بەردا لە گیانم
هەر ئەوە چارەم بکا ئەوە هێز و ژیانم
ئامان لەو قژە زەردە لەو گەردنە بێگەردە
تەماشا بەژن و باڵای چەندە خاوێن و وردە

هاوار لەو شۆخ و شەنگە چەند جوانێکی بە ڕەنگە
منیش لە ئاستی ئەوە زمانم گیر و لەنگە
ئامان لەو قژە زەردە لەو گەردنە بێگەردە
تەماشا بەژن و باڵای چەندە خاوێن و وردە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More