site loader
Song image
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران

By - ئاشتی عەزیز

هەر کۆچ کۆچت بوو گیانا کۆچت نەیهێشتم
کۆچی بوو بە ڕاست چاوڕەش ڕۆیی و جێیهێشتم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
تاوێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

لە وڵاتی خۆمان ئازیز کێوێ دیارە
بە قەد ئەو کێوە جوانێ غەم لە دڵم بارە
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
تاوێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

ئەسپەکەم زین کەن گیانا ڕوو لە سەحرا کەم
بەڵکوو دەرمانی دەردم لەوێ پەیدا کەم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
تاوێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ

By - ئاشتی عەزیز

دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ
لەسەر جێی بەر مانگەشەوێ
خۆم خزاندە سەر جێی فێنک
نەمهێشت بەر هەناسەم کەوێ

قژی خاوی
بالێداوی، ئاڵۆزاوی
جار جار دایدەپۆشت لاچاوی
خوایە گیان چەندم خۆش دەوێ

زۆر بە ئەسپایی و بە نەرمی
دەمم برد بۆ لێوی گەرمی
چاوی هەڵهێنا و پێی گوتم
خەونم ئەدی تۆ هاوسەرمی

نەیهێشت هەستم
گرتی دەستم، لێوی گەستم
موچڕکێکی خۆشی دایگرت
سەرتاپای هەناو و هەستم

پێکڕا تا مەلا بانگدانێ
تێکئاڵان و دەس لە ملانێ
لە ناکاو دەنگی مەلای هات
دایبڕیم لە بەژنی جوانێ

بە سەرسامی
بە ناکامی، بێ ئارامی
بەجێم هێشت بەهەشتی خەونم
چاوم پڕ بوو لە گریانێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More