site loader
Song image
ئازیز بەهارە – ئاڤان جەمال و حەمەڕەئوف کەرکووکی

By - ئاڤان جەمال

ئازیز بەهارە ئازیز بەهارە
بەهاریش ئازیز جەژنی دڵدارە
دەسەکەت بێنە و با بڕۆین
بۆ ناو ئەو باغ و نزارە

ئازیز وڵاتمان ئازیز وڵاتمان
ئازیز وڵاتمان زۆر جوانە
سەیری لوتکەی ئەو شاخانە
ڕەبی ئاوا بێ کوردستانە
ئازیز بەهارە ئازیز بەهارە
بەهاریش ئازیز جەژنی دڵدارە
دەسەکەت بێنە و با بڕۆین
بۆ ناو ئەو باغ و نزارە

ئازیز چاو کاری ئازیز چاو کاری
ئازیز چاو کاری گریانە
لە بێکەسی ئەم شارانە
ڕەبی ئاوا بێ کوردستانە
ئازیز بەهارە ئازیز بەهارە
بەهاریش ئازیز جەژنی دڵدارە
دەسەکەت بێنە و با بڕۆین
بۆ ناو ئەو باغ و نزارە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More