site loader
Song image

بەهار هاتەوە

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

کز و کەلەلا گیانە گردە نشینم
کوا بۆ دڵسۆزێ جوانێ بێتە سەرینم
بەهار هاتەوە گیانا بەهار هاتەوە
دۆست و ده‌زگیران ئاشت دەکاتەوە

کز و کەلەلا گیانە وێرانە ماڵم
کوا بۆ دڵسۆزێ جوانێ شەو بێتە پاڵم
بەهار هاتەوە گیانا بەهار هاتەوە
دۆست و ده‌زگیران ئاشت دەکاتەوە

بازەرگانەکەی گیانە بێ سەرمایە خۆم
ئاخر پەشیمان گیانا ڕەنج بە زایە خۆم
بەهار هاتەوە گیانا بەهار هاتەوە
دۆست و ده‌زگیران ئاشت دەکاتەوە
Kiz û kelela giyane girde nişînim
Kwa bo dilsozê ciwanê bête serînim
Behar hatewe giyana behar hatewe
Dost û dezgîran aşt dekatewe

Kiz û kelela giyane wêrane malim
Kwa bo dilsozê ciwanê şew bête palim
Behar hatewe giyana behar hatewe
Dost û dezgîran aşt dekatewe

Bazerganekey giyane bê sermaye xom
Axir peşîman giyana renc be zaye xom
Behar hatewe giyana behar hatewe
Dost û dezgîran aşt dekatewe

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks