site loader
Song image

یاڵڵا شۆفێر – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم

زوو بگە یاری توخوا وەفادارم

لە دووری وی بێقەرارم

بۆی ڕەنگ زەرد و لێو بەبارم

بیللا لە گیانم بێزارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

شۆفێر ماشینت لاندرە وێرە

توند لێ بخوڕە مەترسە بوێرە

گەر بگەیە یارم خێرە

بیللا بێ وی زەینم کوێرە

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم

زوو بگە یاری توخوا وەفادارم

لە دووری وی بێقەرارم

بیللا لە گیانم بێزارم

بۆی ڕەنگ زەرد و لێو بەبارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

شۆفێر ماشینت ئۆتر پۆستە

پووڵم داوە لێ بخوڕە مەوێستە

زوو بگەرە ئەو چاو مەستە

چاوباز و ئەبرۆ پەیوەسە

بمکوژێ حەقی بەدەستە

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم

زوو بگە یاری توخوا وەفادارم

بیللا لە گیانم بێزارم

بۆی ڕەنگ زەرد و لێو بەبارم

تێکۆشە ڕێک بخە کارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

شۆفێر ماشینت شەوەرلێت

توند بڕۆ توخوا کارم پێتە

یارم وێنەی ماینی کوێتە

قەت قەت مەڵێ زیرەک شێتە

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم

زوو بگە یاری توخوا وەفادارم

لە دووری وی بێقەرارم

بیللا لە گیانم بێزارم

بۆی ڕەنگ زەرد و لێو بەبارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

ئەی نائومێدی ئەی نائومێدی

ئەی ڕەنجەڕۆیی و دڵ نائومێدی

بەدبەختی وەک من تۆ خواسا کێ دی

نەکەرۆز گەڕام وادی بە وادی

جێ ڕاوگەی هەموو ئێڵی مورادی

هەر لە نەکەرۆز تا دەربەندیخان

ئەو ناوە یەکسەر شێواوە و وێران

ئەو ناوە یەکسەر شێواوە و وێرانە

بایەقوش تێیدا بەست بوو هێڵانە

پرسیم بۆچ وا وێران بوو ئەی مەرز و بوومە

لە من پەیدا بوو ئەی شوومەی شوومە

کوندە بوو دای جواب بە قوڵپەی گریان

ئەمنیش دەروونم بۆی بوو بە بریان

وتی ئەمساڵ بەهارم کە بێ بارانە

گوڵاڵەی سوورم خوێنی یارانە

لە هەر چوارلاوە شاییە بەڕیزە

خەنەبەندانمان شینی ئازیزە

شۆفێر ماشینت تاکسی شارە

دڵم بۆ یارم بێقەرارە

مەمکۆڵەی وێنەی هەنارە

بیللا لە گولەکەی خەسارە

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

زوو بگە یاری توخوا وەفادارم

لە دووری وی بێقەرارم

بۆی ڕەنگ زەرد و لێو بەبارم

تێکۆشە ڕێک بخە کارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

Comments (2)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks