site loader
Song image

یار دەڕوا خۆی ئەنوێنێ – چۆپی فەتاح

By - چۆپی فەتاح Çopî Fetah

بولبول ئەخوێنێ دایم لە ناو گوڵ و گوڵزارە
تاریفی جوانیت دەکا بە زوڵفی موشکیندارە
یار دەڕوا، خۆی ئەنوێنێ بە لەنجە دەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە و بۆچ نامدوێنێ، زاڵمە و ناماندوێنێ

ئەی یار ئەی لاوی شەوقداری، ئەی یار ئەی لاوی شەوقداری
خۆم قوربانی دوو دیدەی، بەرزی باڵای چناری
یار دەڕوا، خۆی ئەنوێنێ بە لەنجە ئەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە و بۆچ نامدوێنێ، زاڵمە و ناماندوێنێ

گەر بمکوژن لەسەر تۆ هێشتا لای عالەم کەمە
چونکوو ڕۆحی شیرینم بۆ تو بۆتە زەمزەمە
یار دەڕوا، خۆی ئەنوێنێ بە لەنجە ئەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە و بۆچ نامدوێنێ، زاڵمە و ناماندوێنێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks