site loader
Song image

یار دەڕوا خۆی ئەنوێنێ – عەلی مەردان

By - عەلی مەردان Elî Merdan

بولبول ئەخوێنێ دایم لە ناو گوڵ و گوڵزارە
تاریفی جوانیت دەکا بە زولفی موشکینبارە
یار دەڕوا، خۆی ئەنوێنێ بە لەنجە ئەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە بۆچ نامدوێنێ، زاڵمە و ناماندوێنێ

ئەی یار ئەی لەعلی شەوقداری لەناو عالەمدا دیاری
خۆم قوربانی دوو دیدەو بەرزی باڵای چناری
یار دەڕوا، خۆی ئەنوێنێ بە لەنجە ئەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە بۆچ نامدوێنێ، زاڵمە و ناماندوێنێ

ئەی ئەگەر بمکوژن لەسەر تۆ
گەر بمکوژن لەسەر تۆ هێشتا لای عالەم کەمە
چونکوو ڕۆحی شیرینم بۆ دڵ بۆتە زەمزەمە
یار دەڕوا، خۆی دەنوێنێ بە لەنجە ئەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە و قەت نامدوێنێ، زاڵمە و ناماندوێنێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks