site loader
Song image

یار دەڕوا خۆی ئەنوێنێ – جەلال داوودی

By - جەلال داوودی Celal Dawûdî

هاوارێ شاهوو قیژەی بێستۊن
ڕەسییە فەڵەک داخێ لە دەس چۊن
تامێ مردن دەی ئی کانی و ئاوە
دەنگێ گەرمەشین بمرم ئەی دەشت زەهاوە
چە وە دەسم تیەید ئەی شارەگەی غەم
جگە قژڕنین گریان و ماتەم
بێ پەنا بێ پشت بێ کەسە خوەمان
خوێن لە دڵم کرد براگەم شارێ کرماشان
بێ پەنا بێ پشت بێ کەسە خوەمان
خوێن لە دڵم کرد دەشتێ کرماشان

بولبول ئەخوێنێ دایم لە ناو گوڵ و گوڵزارە
تاریفی جوانیت دەکا بەو زوڵفی موشکین زارە*
یار دەڕوا خۆی دەنوێنێ بە لەنجە دەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە بۆچ نامدوێنێ زاڵمە و ناماندوێنێ

ئەرێ لەیلایی* شەوقداری لە ناو عالەمدا دیاری
خۆم قوربانی دوو دیدەت بەرزی باڵای چناری
یار دەڕوا خۆی دەنوێنێ بە لەنجە دەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە بۆچ نامدوێنێ زاڵمە و ناماندوێنێ

گەر بمکوژن لەسەر تۆ هێشتا لای عالەم کەمە
چونکوو ڕۆحی شیرینم بۆ تۆ بۆتە زەمزەمە
یار دەڕوا خۆی دەنوێنێ بە لەنجە دەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە بۆچ نامدوێنێ زاڵمە و ناماندوێنێ
*= لە دەقی ئەم گۆرانییە کە لەلایەن مامۆستا عەلی مەردانەوە خوێندراوە “موشکینبارە” و “لەعل” هاتووە.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks